سەرۆکی هەرێم پشتگیری لە پلانی ئاشتیی ترەمپ بۆ غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێم پشتگیری لە پلانی ئاشتیی ترەمپ بۆ غەززە دەکات

کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە چڕتربوونەتەوە و لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ غەززە دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پشتگیری لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و ململانێی لە غەززە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هاوکات هانی تەواوی لایەنەکان دەدەم، بە شێوەیەکی بوونیادنەر بەشدار بن لە گفتوگۆ و دانوستانەکان، بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاشتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بەردەوام بۆ خەڵکی ناوچەکە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، پلانێکی 20 خاڵی ڕاگەیاند بۆ وەستانی شەڕ لە غەززە، هەر لە کاتی ڕاگەیاندنی پلانەکە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ وتی، "بە پلانەکە ڕازیم".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ