مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی خالد شلی بڵاوکردەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی خالد شلی بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان

ئاڤا نیوز


بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، خالد شلی، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، کۆچی دوایی کرد. لەوبارەیە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە. 

پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکە هاتووە: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دیار لە شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر (خالد شلی)ـیمان بیست. 

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی ئەمەش هاتووە، خوا لێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی قارەمان و کەسایەتییەکی بە قەدر و وڵاتپارێزی دەڤەری بادینان و کوردستان بوو، سەرەخۆشی لە ماڵبات و خەڵکی بادینان و کوردستان بە گشتی دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامی بە ئێمە و کەسوکار و هەڤاڵانی بدات. 

زانیاریی زیاتر: خالد محەممەد ئیبراهیم، ناسراو بە خالد شلی لە ساڵی 1943 لە گوندی "شلی" سەر بە قەزای ئامێدی لە دایکبووە. ساڵی 1962 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ