لەم چەند ڕۆژە کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

شەیری بکە لە:
لەم چەند ڕۆژە کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لە کاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو کران، تەنیا چەند گوندێکی دوورە دەست ماون، ئەمڕۆ و بەیانی ئەوانیش تەواو دەکرێن. لە زاخۆش کارکردن بەردەوامە و لەماوەی ئاییندە دەگاتە قۆناغی کۆتایی.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە ڕۆژی 2024-07-25 دەستیپێکرد، ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئامانجەکە ئەوەیە تا ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.

لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە ئاڤای گوت، هەموو ڕێکارە هونەرییەکانی سەنتەری سۆران و قەزا و ناحییەکانی بە گوندەکانیشەوە تەواو کراون، لەم دوو ڕۆژە گرێبەستێکی شەش مانگی لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان دەکەین، بۆئەوەی لە هەر حاڵەتێکی دروستبوونی گرفت مۆلیدەکان کارەبا بدەنەوە هاونیشتمانیان.

لەلایەکی دیکەوە: ئەنوەر کربێت، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای زاخۆ؛ بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامن لە کارکردن و لەئایندەیەکی نزیک دەگەنە قۆناغی کۆتایی پرۆسەکە، لە ماوەی داهاتوو کارەبای تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکرێت بە 24 کاتژمێری.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەجێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لەو دوو ئیدارەیە، 174 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن، 89 هەزار هاوبەش لە سۆران و 85 هەزار هاوبەش لە زاخۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ