دیواری قوتابخانەیەک لە سلێمانی مەترسیی لەسەر ژیانی قوتابییان دروست دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە قوتابخانەکانی سلێمانی، کەسوکاری قوتابیان ترسیان هەیە لە ڕووخانی دیواری قوتابخانەیەک و داوای چارەسەرکردنی دەکەن. 

چیرۆکی سەرەکی: قوتابخانەیەک لە گەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی بەشێک دیوارەکەی لاربووەتەوە و لەگەڵ بارانبارین مەترسی ڕووخانی لەسەرە، کەسوکاری قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە ترس لە دڵیان دروستبووە. 

زانیاریی زیاتر: ئەو قوتابخانەیە دەکەوێتە گەڕەکی زێڕینۆکی شاری سلێمانی، دوو دەوامی تێدایە و دوو ناوی جیاوازی هەیە کە قوتابخانەی حەسەکە و تیشکن. 

لێدوانی فەرمی: ڕۆزە شێخ ڕەئوف لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەنیا ئەو قوتابخانەیە نییە کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەبێت چونکە چەند قوتابخانەیەکی دیکەش هەن هەمان گرفتیان هەیە. 

ئاگاداری تێکچوونی دیواری ئەو قوتابخانەیەن و پێش وەرزی بارانبارین هەوڵدەدەین چارەسەری بکەین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ