
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشمەممە لە پیرمام پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و باس لە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن.
وێنە گەورەکە: پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی لە قۆناغی کۆتاییدایە، لەم هەفتەیە بۆ دووەمین جار لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پیرمام، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هەروەها بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەکەیەک ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە لە بارەگای بارزانی دەبێت، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەر باس، پێشبینی ئەوەش دەکرێت هەواڵی خۆش لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم هەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی دێت، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبووەوە.
زانیاریی ئاڤا: یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای پۆستی وەزیری ناوخۆ و یەکێک لە پۆستی سەرۆکایەتییەکانی کردووە. ئاڤا زانیویەتی، یەکێتی بە پارتی وتووە، ئەگەر ڕازی بن ئێمە ئامادەین لە بەیانییەوە کابینەی نوێی پێکبهێنین.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە 2025-09-27 لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی کردووە. لە دیداری نێوانیان باسی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کراوە. هاوکات پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی دیکەی بابەتی دیدارەکە بووە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بەجیا مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بەجیا تاوتوێی دەرەنجامی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کرا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






