فرانس پرێس: پلانەکەی ترەمپ ڕادەستی حەماس دەکرێت

شەیری بکە لە:
فرانس پرێس: پلانەکەی ترەمپ ڕادەستی حەماس دەکرێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ

ئاڤا نیوز

ئاژانسی "فرانس پرێس" لەسەر زاری بەرپرسێکەوە ئاشکرای کرد، قەتەر و میسر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە ڕادەستی بزووتنەوەی حەماس کردووە.

وێنە گەورەکە: ترمپ پلانێکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە پڕۆژەیەکی 20 خاڵی پێشنیاز کردووە، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە، بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ترمپ لە کۆشکی سپی کۆبووەوە، ڕەزامەندیی لەسەر پلانەکە دا و ماوەتەوە حەماس پێشنیازەکە پەسەند بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: :فرانس پرێس" لەو سەرچاوەیەوە ڕایگەیاندووە، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و مەحموود ڕەشاد، بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی میسر "لەگەڵ دانوستانکارانی حەماس کۆبوونەتەوە و پلانەکەیان ڕادەست کردووە". لە بەرامبەردا دانوستانکارانی بزووتنەوەی حەماس ڕایانگەیاندووە، بە نیازپاکی خوێندنەوە بۆ پلانەکە دەکەن و وەڵامی دەدەنەوە".

زانیاریی زیاتر: پلانەکەی ترەمپ لە 20 خاڵ پێکهاتووە. کۆتاییهێنان بە شەڕ، ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل و  ئازادکردنی سەدان زیندانیی فەڵەستین و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و ئاوادەنکردنەوەی کەرتی غەززە دیارترین خاڵەکانی پلانەکەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ