سیاسەتمەدارێکی شەبەک: حەلبووسی گوتاری تائیفی بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سیاسەتمەدارێکی شەبەک: حەلبووسی گوتاری تائیفی بڵاو دەکاتەوە

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم

ئاڤا نیوز

 

سیاسەتمەدارێکی شەبەک، بە تووندی هێرش دەکاتە سەر گوتاری تائیفی محەممەد حەلبووسی، هاوکات وتەبێژی پارتی تەقەدومیش دەڵێت، "حەلبووسی ڕەنگە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات".

 

چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، سەردانی ئەو پارێزگایەی کردووە و کۆمەڵێک دیدار و چالاکی ئەنجامداوە. 

 

لێدوانی فەرمی: عەباس فازڵ، سیاسەتمەدار لە پێکهاتەی شەبەک ڕایگەیاند: حەلبووسی گووتاری تاییفی پەیڕەو دەکات و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ پارێزگای نەینەوا وروژاندنی کینە و بڵاوکردنەوەی وتاری توندڕەوانەی پێش هەڵبژاردنە.

 

زانیاریی زیاتر: عەباس فازڵ، ئاماژەی بەوەشکرد، نەینەوا ئێستا پێویستی بە دەنگێکی نیشتمانی و میانڕەو هەیە نەوەک تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی قەزاکە.

 

لەلایەکی دیکەوە: یەحیا محەممەدی، وتەبێژی پارتی تەقەدوم، جەختی لەوە کردەوە کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبەکەی، پلانی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکوەزیران نییە بەڵکو پێشبینی دەکرێت ڕوو لە سەرۆکایەتی کۆمار بکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ