لە مەغریب نەوەی زێد ڕێبەرایەتیی خۆپیشاندانێکی فراوان دەکات؛ داوای چی دەکەن؟
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی خۆپیشاندیانی نەوەی زێد لە مەغریب. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شانشینی مەغریب لە باکووری کیشوەری ئەفریقا، خۆپیشاندانێکی فراوانی بەخۆیەوە بینیی کە گەنجانی سەر بە نەوەی زێد ڕێبەرایەتیی دەکەن (نەوەی زێد ئەو گەنجانەن کە ئێستا تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 28 ساڵی دایە)، خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی و بەتایبەتی هەردوو کەرتی تەندروستی و پەروەردە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ناڕەزاییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک دەستیانپێکرد کە باسیان لە گیانلەدەستدانی هەشت ئافرەتی دووگیان لە نەخۆشخانەیەکی حکومی لە شاری ئەکادیری ڕۆژئاوای مەغریب دەکرد، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ خراپی خزمەتگوزاری گشتی لە کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتەدا وێنا کرا.
چی ڕوویدا: نەوەی زێد کە بە لەدایکبووانی ساڵانی 1997 تا 2012 دەوترێت، ئەو گەنجانەن کە کاریگەرن بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەوێوە هۆشیاریی و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پرسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان دەردەبڕن، بەشێکی ئەو گەنجانە لە مەغریب لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی دیسکۆرد پێگەیەکیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی تەندروستی، خوێندن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتەکەیان دروستکرد بەناوی گرووپی "جیلی زێد 212"، ئێستا ئەو گرووپە 12 هەزار ئەندامی هەیە و بڕیاریاندا و ڕۆژانی 27، 28 و 29ـی ئەیلوول خۆپیشادانی فراوانیان لە ڕەباتی پایتەختی وڵاتەکە و چەندین گەورە شاری دیکەی مەغریب ئەنجامدا.
هۆکارە زانراوەکان: خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر گرت بۆ دروستکردنی ژێرخانی وەرزشی بەتایبەت یاریگاکانی تایبەت بە میوانداریکردنی مۆندیالی 2030 کە مەغریب بە هاوبەشی ئیسپانیا و پرتوگال بەڕێوەی دەبات، داوایانکرد ئەو پارەیە بۆ کەرتی تەندروستی، فێرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەرخان بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەدرێژایی چوار ڕۆژی ڕابردوو، حکومەتی مەغریب لەسەر خۆپیشاندانەکە هیچ ڕاگەیێنراو و هەڵوێستێکی نەبووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە سەدان گەنجی خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە و دوای لێکۆڵینەوە و دڵنیابوونەوەش لە ناسنامەکانیان ئازادیان کردوون، بەهۆی بەرزکردنەوەی دروشمی "خۆشەویستی بۆ وڵات و پادشا"و داواکارییەکانیشیان کە زیاتر کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریین، ناڕەزاییەکان تووندوتیژیی یان برینداربوونیان تێدا تۆمار نەکراوە و هێزە ئەمنییەکان زیاتر هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانیان داوە.
پێدراوە ڕاستەکان: بێکاری لەناو گەنجانی مەغریب یەکێکی دیکەیە لە کێشە سەرەکییەکانی نەوەی زێد، کە بەگوێرەی حکومەتی مەغریب ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا 12.8%ـە، لە کەرتی چاودێری تەندروستیشدا بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمساڵی دامەزراوەی نامبیۆ بۆ چاودێری تەندروستی، مەغریب لەکۆی 99 دەوڵەتی ناو لیستەکە پلەی 94 ـی وەرگرتووە، هاوکات لە مەغریب بۆ هەر 10 هەزار کەسێک چوار پزیشک هەیە، ئەوەش لە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی کەمترە کە پێویست دەکات بۆ هەر 10 هەزار کەسێک لانیکەم 17 پزیشک بوونی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






