ئەمریکا لەبارەی سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنە چالاکوانێکی کورد لە ئێران هاتە دەنگ
- جیهان
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی پەخشان عەزیزی و زیندانی ئەوین لە ئێران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی ئیدانەی زیندانیکردن و سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوانی کوردی کرد کە لە ئێراندا دەستگیرکراوە. هاوکات، پەرلەمانی ئیتاڵیا مافی هاوڵاتیبوونی فەخری بە هەر سێ ژنە چالاکوانی کورد، پەخشان عەزیزی، وەریشە مورادی و شەریفە موحەممەدی بەخشی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە: "پەخشان عەزیزی لە دادگایەکی ساختەی ئێراندا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، دەبێ سزاکەی رابگیرێت." ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی کە پارێزەرەکەی پەخشان عەزیزی ناتوانێت بیبینێت و ناوبراو لە ژوورێکی تاکەکەسی لە زیندانی ئەڤینی تاران ڕاگیراوە. داواشکراوە، "دەستبەجێ زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و کۆتایی بە هەڵمەتی تیرۆرکردنی خەڵکی ئێران بهێنن."
لە لایەکی دیکەوە: پەرلەمانی ئیتاڵیا لە هەنگاوێکی سیمبولیدا، مافی هاووڵاتیبوونی فەخری بە هەر سێ ژنە چالاکوانی کوردی بەخشی کە لە ئێراندا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە: پەخشان عەزیزی، وەریشە مورادی و شەریفە موحەممەدی. ئەم سێ چالاکوانە بەهۆی چالاکییەکانیان لە پێناو بەرگری لە ئازادییەکان و مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە زیندانەکانی ئێراندا ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






