
بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی وەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان بڵاوکرایەوە؛ بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیراوە ئەمەش لەبەر ئەوەی تەنکییەکانی گلدانەوەی نەوت پڕبوونەتەوە و شوێنی نەوتی دیکە نەماوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ڕۆیتەرز چاوەڕێ دەکرێت هەناردەکردنەوە کاتژمێر 5ـی ئێوارە، بە کاتی تورکیا، دەستپێبکاتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەکەرکووک لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور قسەی کردووە، ئەو بەرپرسە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردووەتەوە.
باسی لەوە کردوە کە لەڕووی تەکنیکییەوە هیچ کێشەیەک تاوەکو ئێستا ڕووینەداوە و 12 تانکی نەوت کە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت دەگرێت لەخاڵی کۆتایی هەرێمی کوردستانە و لە سنووری فیشخاپور جیگیرکراوە کە حەوتیان سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوورە و پێنجیشیان تایبەتە بەکۆمپانیای نەوتی بەسرە.
ئێستا کۆمپانیای سۆمۆ چاوەڕوانی کەشتی دووەمی نەوت هەڵگر دەکات تاوەکو سبەی یەکشەممە بگاتە بەندەری جەیهان و نەوتی کوردستان بگوازێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





