
دیمەنی کۆمەڵێک چەکداری حەماس. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس)، وەڵامی پلانەکەی ترەمپی بۆ ئاگربەستی غەززە دایەوە و وەڵامەکەی ڕادەستی وڵاتانی نێوەندگیر کرد.
چیرۆکی سەرەکی: حەماس بە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە ڕازی بوو و لە ڕاگەیێنراوێکدا هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی، نێودەوڵەتییەکان و ترەمپ بەرز دەنرخێنێت. هاوکات داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ، ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکان، گەیاندنی دەستبەجێی هاوکارییە مرۆییەکان، ڕەتکردنەوەی داگیرکردنی کەرتی غەززە، ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەماس ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کشانەوەی تەواوەتی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، ڕەزامەندیی خۆمان بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتە زیندوو و تەرمی مردووەکانی ئیسرائیل ڕادەگەیێنین، بەپێی ئەو شێوازەی ئاڵوگۆڕ کە لە پێشنیازی سەرۆک "ترەمپ" ـدا هاتووە، بەمەرجێک دابینکردنی بارودۆخی مەیدانی بۆ ئاڵوگۆڕکردنەکە فەراهەم بێت، هاوکات ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ دەستبەجێ چوونە ناو دانوسانەکان لە ڕێگای نێوەندگیرەکانەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ئەم پرۆسەیە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئیدارەی کەرتەکە، حەماس ڕازییە بە ڕادەستکردنی ئیدارەی کەرتی غەززە بە دەستەیەکی فەڵەستینی لە "تەکنۆکراتە" سەربەخۆکان، کە لەسەر بنەمای سازانی نیشتمانیی فەڵەستین بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بێ.
حەماس لە ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پرسانەی دیکە کە لە پلانەکەی ترەمپدا ئاماژەیان پێکراوە سەبارەت بە داهاتووی کەرتی غەززە و مافە سرووشتییەکانی گەلی فەڵەستین، پەیوەستن بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی گشتگیرەوە کە لەسەر بنەمای یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دامەزراوە. لە چوارچێوەیەکی تۆکمەی نیشتمانیی فەڵەستینیدا گفتوگۆیان لەبارەیەوە دەکرێت کە حەماس بەشێک دەبێت تێیدا و بەرپرسیارانە بەشداری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






