زاواکەی ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل لە میسر دەکات

شەیری بکە لە:
زاواکەی ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل لە میسر دەکات

جارید کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای پەسەندکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە، سەرچاوەیەک وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئاشكرا دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی:  دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی 20 خاڵی ئاشتی بۆ غەززە  خستەڕوو، هەر دوای ڕاگەیاندنی پلانەکە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی دەربڕی و دوێنی حەماس وەڵامی پلانەکەی بە ئەرێنی دایەوە و بەمەش ڕاستەوخۆ قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ دەست پێ دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە حکومەتی میسر بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەست پێ بکات.

 

زانیاریی زیاتر: شاندی ئیسرائیل و حەماس تاوتوێی ئامادەکردنی بارودۆخی مەیدانی لە کەرتی غەززە دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی فەلەستین و بارمتە ئیسرائیلییەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکا دەچنە میسر و لە دانوستانەکاندا بەشدار دەبن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ