
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەندین قاچاخچیی مرۆڤ لە کوردستان دەستگیرکراون، هەروەها چەندین نووسینگەی حەواڵە کە پارەیان بۆ قاچاخچییان ڕەوانە کردووە، داخراون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025-10-05، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی یەکەمین دیداری پەیماننامەی جیهانیی کۆچ کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هۆکارەکانی کۆچی گەنجان کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، "توانیومانە بەشێکی زۆر لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی دەستنیشان بکەین، ئەویش بە سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ وڵاتان کە دووچاری ئەو کێشەیە بوونەتەوە، بەشێکی زۆری ئەو قاچاخچییانە دەستگیرکراون، هەروەها ئەو نووسینگانەی کە پارە بۆ قاچاخچییەکان حەواڵە دەکەن، داخراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
وەزیری ناوخۆ باسی لەوەش کرد، "لە دەرەنجامی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ئالوگۆڕی شاند لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، توانیومانە دیاردەی قاچاخچیێتی لە هەرێمی کوردستان کەم بکەینەوە".
بەداخەوە بەشێک لەو قاچاخچییانە سوود لە وڵاتانی تر وەردەگرن بۆ درێژەپێدان بە کاری خۆیان، بۆیە "سەبارەت بەم بابەتە لەهەماهەنگی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا، بۆئەوەی چالاکییەکانیان سنوردار بکرێن".
هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی وەزیری ناوخۆ، ئەو گوشارە دەروونی و سیاسی و ئابووری و سەربازییانەی لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، هۆکارن بۆئەوەی هاووڵاتیان وڵات جێبهێڵن و پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بدۆزرێتەوە، بۆئەوەی ئەو هۆکارانە نەمێنن کە وا لە هاووڵاتیان دەکەن وڵاتی خۆیان جێبهێڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






