
لویس ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان، داوا لە مەسیحییەکانی عێراق دەکات بە گەرموگوڕییەوە بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتووی وڵات بکەن و دەنگ بەو لایەنانە بدەن کە پشتیوانیی پێکەوەژیان دەکەن، داواشیان لێدەکات بەهیچ شێوەیەک دەنگ بەو لایانانە نەدەن کە بە گەندەڵی تاوانبارن و لەڕێگەی گرووپی چەکدارییەوە دەشتی نەینەوایان کۆنترۆڵکردووە.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مەسیحییەکان پێنج کورسی کۆتایان هەیە، بۆ ئەو پێنج کورسییەش چەند لایەنێک کێبڕکێی یەکتریی دەکەن، یەکێک لەو لایەنانەش حیزبەکەی ڕەیان کلدانییە کە هەم لە لیستی سزاکانی ئەمریکا دایە و هەمیش لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی باڵێکی چەکداریی تایبەت بە خۆی هەیە و کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی لە دەشتی نەینەوا کردووە، لویس ساکۆ تێبینی لەسەر ڕەفتاری ئەم لایەنە هەیە و بەنوێنەری مەسیحییەکانی نازانێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، پاتریاکی کلدانەکانی عێراق و جیهان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەرکە لەسەر هەموو عێراقییەکان بەگشتی و بەتایبەت مەسیحییەکان بە گەرموگوڕییەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بەوانە بدەن کە بەبێ جیاوازی خزمەتی عێراقییەکان دەکەن، دەنگ بەوانە بدەن کە دەستپاک و ڕاستگۆن و ڕێز لە هەمەجۆری ئاینیی و نەتەوەکان دەگرن و باوەڕیان بە سەروەریی، ئاوەدانی و ئارامی وڵات هەیە.
باسی لەوەشکردووە، کەنیسەی کلدانی ڕەتیدەکاتەوە کەسانێک نوێنەرایەتی مەسیحییەکان بکەن کە دەستی ئاشکرایان لە گەندەڵی هەیە یان گرووپە چەکدارەکان کە کۆنترۆڵی سەرچاوەکانیان کردووە و شارۆچکەکانی دەشتی نەینەوایان کۆنترۆڵکردووە، بۆیە قبووڵیان نییە پێکهاتەی مەسحییەکان ببنە سووتەمەنی ئەو لایەنە نامۆیانە.
لویس ساکۆ دەشڵێت، پێشتر چەندینجار داوای لە حکومەت و کۆمیسیۆن کردووە لیستی دەنگدەرانی تایبەت بە پێکهاتەی مەسحییەکان دروستبکات ئەوەش وەک چارەسەرێکی یاسایی دەبینن بۆ پاراستنی مافی نوێنەرایەتییان، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە، باوەڕیشی وایە حکومەتی عێراق لە 15 ساڵی ڕابردوو لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و مافی نوێنەرایەتییان شکستی هێناوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کەنیسەی کلدانی خۆی نافرۆشێت و ڕادەستی نادادپەروەریش نابێت، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیشیان لە هەوڵدانی ڕاستەقینە بەردەوام دەبن.
دەقی پەیامەکەی لویس ساکۆ بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






