
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و 82 هەزار هاوبەشی کارەبا لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و ڕۆژانە دەگەیێنرێتە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، پڕۆژەکە گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن هاونیشتمانی کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 پڕۆژەکە بگاتە سەرجەم ناوچەکان و تەواوی مۆلیدە ئەهلییەکان بکوژێندرێنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەی ئەزموونی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست پێ بکات و کارەبای بەردەوام بۆ هاونیشتمانیان دابین بکرێت. کارەبا ئەزموونییەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئەگەر هێچ کێشەیەکی تەکنیکی دروست نەبێت، ئەوا بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت، بەمەش زیاتر لە 82 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 127 مۆلیدەی ئەهلی دەکوژێندرێنەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کۆی حەوت هەزار و 354 مۆلیدە، زۆرترینان كهوتوونەتە پارێزگای ھەولێر و ژمارەیان سێ هەزار و 776 مۆلیدەیە، له پارێزگای سلێمانی ھەزار و 759 مۆلیدە، لە پارێزگای دھۆکیش ھەزار و 819 مۆلیدە هەیە. جگە لەمە هەزاران مۆلیدەی دیکە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، چێشتخانە و هۆتێل و کارگەکان دانراون.
بۆچی گرنگە: بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی، بە ڕێژەیەکی بەرچاو گازی ژەهراوی وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی نایترۆجین و گەردیلە هەڵواسراوەکان کەم دەبنەوە، کە دەبنەوە هۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەری لەسەر هەناسەدان دروست دەکەن.
لێدوامی فەرمی: سەروەر وەیسی، بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی پارک و باخچەکانی هەولێر بە ئاڤای وت: بە کوژاندنەوەی حەوت هەزار و 354 مۆلیدە لە کۆتایی ساڵی 2026 دا، دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە نزیکەی (240 هەزار) تۆنی ساڵانە، بە مەرجێک مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ 12 کاتژمێر کاریان کردبێت، ئەم ژمارەیە پێمان دەڵێت کاریگەرییەکەی بە چاندنی نزیکەی نۆ ملیۆن دارە. واتە بە کوژاندنەوەی ئەم مۆلیدانە، دارستانێکی نەبینراوەی نۆ ملیۆن داری لە هەرێمی کوردستان زیاد کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






