ترەمپ وردەکاریی نوێ لەبارەی گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرا دەکات؛ سەردانی دوو وڵات دەکات
- جیهان
- 11 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە کەرتی غەززە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی غەزززە بەدەستکەوتێکی گرنگ ناو دەبات دەڵێت، "بەمەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی غەززە لەم هەفتەیەدا سەردانی میسر و ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دواجار توانی ئاشتی بۆ غەززە بگەڕێنێتەوە و هەردوو لایەنی حەماس و ئیسرائیل بە ڕێککەوتن ڕازی بکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆڤەڵ ئۆفیس (نووسینگەی سەرۆک) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە مامەڵەیەکی گەورەیە بۆ ئیسرائیل و عەرەب و موسڵمانان و بۆ هەموو جیهان، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە ئارامی بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک تەنها غەززە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا دڵناییدایە ئیسرائیل بەوەی دووشەممە بارمتەکان ئازاد دەکرێن.
-لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دەچمە ئیسرائیل، لە کنێست ( پەرلەمانی ئیسرائیل) وتار پێشکەش دەکەم و دەچمە میسریش، وتیشی ژمارەیەک سەرکردە و فەرماندە ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەبن، کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە بەردەوام بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە ترەمپ لە ئیسرائیل بێت و لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکە وتارێک پێشکەش بکات و چاوی بە خێزانی بارمتەکان بکەوێت. دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەچێتە میسر و بەشداری لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






