دڵشاد شەهاب: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا لە کاتێکی گرنگ و هەستیار بوو
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سەردانەکە لە کاتێکی گرنگ و هەستیار بوو و کۆمەڵێک پرس لەنێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 12-10-2025، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئەو پرسانەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان وروژاندبووی. هەروەها باسی بابەتی بانگەشەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیشی کرد.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە کاتێکی گرنگ و هەستیاردا بوو، چونکە تورکیا وڵاتێکی درواسێی کاریگەرە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها هەندێک پرسی تازە و بەردەوام هەن کە پەیوەندی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، یەکێک لەوانە پرسی ئاشتییە لە تورکیا.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا، دڵشاد شەهاب وتی، بەرەوپێشچوونێکی باش لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، ئەم پرسەش بۆ تورکیا گرنگە، چونکە تورکیا وەک وڵاتێکی دراوسێ کاریگەری بەسەر پرسەکەوە هەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات، پەیوەندیی دووقۆڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا، بابەتێکی بەردەوامە و سنوورێکی بەرفراوانی هەیە، "چونکە پەیوەندیی ئابووری و دیبلۆماسی و بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە"، هەموو ئەوانە بابەتی گەرمی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا بوو.
لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی، وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، فرۆکەخانەی سلێمانی لە کاتێکدا سزای خرایە سەر، ئەو کاتە ڕێکارێکی سیاسی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان هەبوو، لە ئەنجامدا خەڵک زەرەرمەند بوون، پێشتریش چەندین جار هەوڵ دراوە کە ئەو گەمارۆیە لەلایەن تورکیاوە هەڵبگیرێت، تەنانەت کاتێک سەرۆککۆماری تورکیا کە تەشریفیان بۆ هەولێر هێنا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای هەڵگرتنی گەمارۆکەی لێکرد. ئێستا بڕیارەکە دراوە، تەنیا هەندێک ڕێکاری یاسایی ماوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ تورکیا.
دڵشاد شەهاب ئاشکرای کرد، هەرێمی کوردستان هەمیشە هۆکارێک بووە بۆ سەقامگیریی وڵاتان لە ناوچەکەدا، ئەو ڕووداوانەشی کە ڕوویان داوە، ئەوە پرسێکی نێوخۆیی سووریایە، بەڵام کاریگەرییان بەسەریەکەوە هەیە، بێگومان ڕەنگدانەوەی بەسەر سەقامگیریی عێراق و تورکیاشەوە دەبێت، بۆیە ئەوەش تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا بووە لەو سەردانەی دواییدا.
دەشڵێت، تێڕوانینی سەرۆک بارزانی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هەر لە سەرەتاوە ئەوە بوو کە خۆیان بە خاوەنی پرسەکە بزانن و بەشێک بن لە بونیادنانەوەی سووریای تازە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی دڵشاد شەهاب، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کە لە کۆنگرەی میونخ بەڕێوەچوو، تێڕوانینی خۆی پێ ڕاگەیاندن کەوا سووریا لە زۆر ڕووەوە لەگەڵ عێراق لێکچووی هەیە، چونکە سووریا وڵاتێکی فرە ئایین و فرە مەزهەب و فرە نەتەوە و پێکهاتەیە، دەبێت ئەوان دەستپێشخەر بن لەوەی کە دەرفەتی یەکسانبوون بۆ هەمووان فراهەم بکرێت، ئەوانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە سووریای ئێستا و ئایندە جێگەی هەموو پێکهاتەکانی تێدا ببێتەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دڵشاد شەهاب دووپاتی کردەوە، پارتی ئامانجێکی گەورەتری لە ململانێی بچووک هەیە، دەبێت پارتی بە چاوی ئەو ئامانجە گەورەیە هەنگاو بنێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی یاریکەرێکی سەرەکییە لە عێراقدا و پرۆسەی سیاسیی بەبێ پارتی، پرۆسەیەکی ناتەواوە، هەروەها بە هەبوونی پارتی پرۆسەکە بە قازانجی گەلی کوردستان دەشکێتەوە.
"ئێمە پابەند دەبین بە ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی بە بڕوابەخۆبوون و خوڵقاندنی کەشێکی ئارام و ئاست بەرز، هەروەها دەستپێشخەر نابین لە خوڵقاندنی هیچ ناکۆکییەک و نا ئارامییەک، بۆیە پارتی بڕیاری دروست دەدات".
پارتی ئەوەی لە توانایدا هەبوو، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی تازە چووە پێش، چونکە پارتی دیدگایەکی هاوبەشی بۆ حوکمڕانی کوردستان هەیە کە هەموو ناوەڕۆکی پەیوەست بە ژیانی "سیاسی، یاسایی، ئابووری، کارگێڕی و پەیوەندییەکان و ئاسایش، هاوبەشێکی ڕاستەقینە، هاوبەشبوون لە بڕیاردان" لەخۆدەگرێت. دەشڵێت، "بە بڕوای ئێمە ئەمانە بۆ قۆناغی ئایندەی هەرێمی کوردستان گرنگن، بەڵام لایەنی بەرامبەر لەگەڵمان نەهاتنە پێش".
"هیچ کات پارتی نە دەرگای گفتوگۆ و نە دەرگای گەیشتن بە ئەنجام دادەخات، "دواجار ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەو وڵاتەدا هەیە و هەموو ڕێگەیەکی دروستی یاسایی دەگرینەبەر، بۆئەوەی بتوانین حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






