هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ملیۆنێک و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم

دابەشکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی كە ڕۆژانە كۆمپانیای سۆمۆ بۆ پێداویستی ناوخۆ بە هەرێمی كوردستانی دەداتەوە، بڕەكەی لە خواستی ناوخۆ كەمترە و بەغداش بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ دەگەڕێنرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە 65 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی دەپاڵێورا، بەڵام حكومەتی فیدڕاڵ پێداگربوو لەوەی بڕی تەنیا 46 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت، دواتر هەردوو حكومەت لەسەر بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت ڕێككەوتن، ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور ڕۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت باس لەوە كراوە، كە ئەگەر هاتوو بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت، بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هەرێمی كوردستانی نەكرد، ئەوا حكومەتی فیدڕاڵ قەرەبووی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و سووتەمەنی دابین دەكات، بەڵام تا ئێستا ئەوەی نەكردووە.
- لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گل دەدرێتەوە، ڕۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار لتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە (750 دینار) بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەین، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە.
وردەكاریی زیاتر: بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار لتر بەنزینی بەرهەمهێنراو بەمجۆرە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت؛ پارێزگای دهۆك: 380 هەزار لتر، پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە: 500 هەزار لتر، پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 620 هەزار لتر. هاوکات هەرێمی كوردستان ڕۆژانە پێویستی بە بڕی سێ ملیۆن لتر بەنزین هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






