کەمال محەممەد: لە کابینەی نۆیەمدا نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبا زیاد کراوە
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم
کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە کابینەی نۆیەمدا نزیکەی دوو هەزار مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە، بەمەش بەرهەمی کارەبا گەیشتووەتە چوار هەزار و 500 مێگاوات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە چەند سەرچاوەیەک دەبەستێت، لەوانە وێستگەی غازی و وێستگەی ئاو. بەشی هەرە زۆری کارەبای هەرێمی کوردستان لەڕێگای چەند وێستگەیەکی غازی دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند، "لەم کابینەیە هەزار و 840 مێگاوات کارەبامان بۆ ناو تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد کردووە"، ئەمەش وای کردووە ئێستا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بگاتە چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا.
کەمال محەممەد لەمیانەی وتەکانیدا باسی لەوەشکرد:
- لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە سێ هەزار و 200 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبایان جێبەجێکردووە، وەکو دانانی فیدەر بۆ گەڕەکە تازەکان و گوندەکان.
- 23 وێستگەی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.
- لە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 940 هەزار هاوبەش، ئێستا یەک ملیۆن و 100 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێری هەیە. "پلانمان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم هاوبەشانمان لە کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێبگات، بەڵام پێشبینی دەکەین زووتریش لەو وادەیە کارەبا بگاتە هەموو کوردستان".
- لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ وەک تاقیکاری کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کرا، ئەگەر هیچ هەڵەیەک لە تۆڕی کارەبای ئەو دوو ئیدارەیە نەبێت، کارەباکەیان بە یەکجاری دەبێتە 24 کاتژمێری. دوای ئەوانیش، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێ دەدرێت.
- دوای گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری ئەو شار و ناوچانەی پێیان گەیشتوون، ئێستا خەرجی کارەبا لە 60%ـەوە بۆ 40% دابەزیوە. دەشڵێت، لە 84%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەمدەهێنرێت، وەزارەتی کارەبا بڕی ئەو کارەبایە لە کەرتی تایبەت دەکڕێتەوە، بۆیە پێویستە پارەی پێویستی لەبەردەستدا هەبێت، "تاوەکو بتوانین پارەی کارەبا دابین بکەین".
- لە قۆناغی پێش پرۆژەی ڕووناکی هاوبەشانی کارەبا یەک ترلیۆن و 700 ملیار دینار قەرزداربوون کە هەر پێنج جۆری هاوبەشەکە، وەکو "بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ، میری، ماڵان" دەگرێتەوە. حکومەت نایەوێ بارگرانی بخاتە سەر هاوبەشانی و بە یەکجار ئەو قەرزانە وەربگرێتەوە، بەڵام بەپێی میکانیزم و بە قۆناغ وەری دەگیرێتەوە.
- بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 200 مۆلیدە لە کوردستان کوژێندراوەنەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی تەواوی بەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستانەوە هەبووە و ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە چاو ساڵانی ڕابردوو پاکتر بووەتەوە.
- لە ساڵی 2021 بڕگەیەکی تایبەت بە سیستمی سۆلاری (وزەی خۆر)ـمان لە یاسای وەزارەت هەمووار کردەوە، بەپێی ئەو سیستەمە هاوبەشانی کارەبا دەتوانن سود لە وزەی خۆر وەربگرن، وەزارەتی کارەبا لەو ڕێگەیەوە پاڵپشتییان دەبێت، هەروەها ئەو بڕەی کە زیاد لە پێویستی خۆیەتی و دەیداتەوە بە تۆری کارەبای نیشتمانی، "ئێمە بە وزە هاوکاریان دەبین".
- تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 مێگاوات کارەبای ماڵان کە لەڕێگەی سیستەمی سۆلار بەرهەمدێت، هاتووەتە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






