وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات

کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەک هەیە بەرامبەر ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نەوت کە بۆ ماوەی سێ مانگ واژۆکراوە، چونکە کۆتایی ساڵ یاسای بودجە کۆتایی دێت، وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش چارەنووسی ڕێککەوتنەکە ئاشکرا دەکات. 

وێنە گەورەکە:
ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیاکانی نەوت، بۆ ماوەی سێ مانگە، لە هەرێمی کوردستان نیگەرانییەک هەیە بەرامبەر ئەوەی دوای ئەو سێ مانگە چارەنووسی مووچە چی لێدێت؟ ئایا دووبارە حکومەتی عێراق بیانوو نادۆزێتەوە بۆ نەناردنی مووچە؟ چونکە ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردوو خەڵک و حکومەتی کوردستان ئەزموونی تاڵیان لەگەڵ بەغدا هەبووە.

لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ئاڤا ڕایگەیاند: "ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی نەوت کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی مووچە بۆ سێ داهاتوو، واتا تا کۆتایی ئەمساڵ، چونکە کۆتایی ساڵ یاسای بودجە کۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر یاسای بودجەی 2026 دوابکەوێت، ڕێککەوتنەکە وەک ئێستا بەردەوام دەبێت تا بودجە پەسەند دەکرێت". ئەمەش واتای ئەوەیە لەسەر بودجە و نەوت کێشە بۆ مووچە دروست نابێت.

 ٠ لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا کە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردووە، دوو ملیۆن و 945 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە. 

٠ کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی کە سەرەتا بە ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی ڕازی نەبوو، ئێستا ئەویش ناو ڕێککەوتنامەکە و نەوت بە سۆمۆ دەدات.

زانیاریی زیاتر:  بۆ یاسای بودجەی 2026، هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی گفتوگۆ دەکەن لەسەر دیارکردنی پشکی کوردستان، ئەمەش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گرفت بۆ ناردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان دروست نەبێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ