
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشکەش
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت)، ئامادەیی خۆی بۆ دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران نیشان دا و هاوکات چەندین لێدوانی توندی لەبارەی سیاسەتەکانی تاران و ڕابردووی پەیوەندییەکانیانەوە دا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "هیچ کێشەیەکم نییە و ئامادەم لەگەڵ ئێران دانوستاندن بکەم، دانوستاندن مانای لاوازی نییە، بەڵکو بەپێچەوانەوە." لە لایەکی دیکەشەوە، بەرپرسانی ئێرانی تۆمەتبار کرد و وتی: "بەرپرسانی ئێران لەبەرچاوی جیهانەوە دەڵێن لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین، کەچی لە پشت پەردەوە زۆر حەز دەکەن لەگەڵمان دابنیشن. ئەوەی لەسەرەوە دەیڵێن جیاوازە لەوەی لە ژێرەوە دەیکەن."
لەلایەکی دیکە؛ ترەمپ بەشێکی وتارەکەی تەرخان کرد بۆ ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و وتی: "بنیامین ناتانیاهۆ زۆر هەوڵی دا ئۆباما ڕازی بکات کە لەگەڵ ئێران ڕێک نەکەوێت، بەڵام ئۆباما گوێی نەدەگرت، ئۆباما لەسەر حیسابی وڵاتانی دۆست، لە ناویاندا ئیسرائیل، چوو ئێرانی هەڵبژارد."
لە بەرامبەردا، ترەمپ شانازیی بە سیاسەتەکانی خۆیەوە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە گورزێکی کوشندەیان لە ئێران وەشاندووە. ترەمپ وتی: "ئێران گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، تەنها من دەزانم چییان بەسەر هاتووە و بەشێکی زۆری سەرکردەکانیان لەسەر زەوی نەماون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکانی قسەکانی ترەمپ، ئاماژەدان بوو بە لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. ئەو بە پێکەنینەوە باسی لەوە کرد کە کاتێک پێی وتراوە ئێران دەستی کردووەتەوە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، وتی: "ئێران هەرگیز شتی وا ناکات، چونکە خۆشیان لێی بێزار بوون." ترەمپ گوتیشی: "ماوەی 22 ساڵ ڕاهێنانمان دەکرد چۆن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناو ببەین، لە کۆتاییدا کردمان و تەختمان کرد. بەڵایەکی گەورەمان لە کۆڵ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل کردەوە."
لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئەمریکا وتی: "هیوادارم ڕۆژێک تەلەفۆن بۆ زاواکەم بکەم و بڵێم 'بڕۆ ئێران و ئیسرائیل ئاشت بکەرەوە.' شتێکی زۆر مەزن دەبێت ئەگەر ئەم دوو وڵاتە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی قسەکانی ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: "وتەکانت و کردارەکانی ئەمریکا، زۆر جیاوازن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





