سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجان دەکەین
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەمیانی دانانی بەردی بناغەی پارکی زانست
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان لە زۆر بوار و سێکتەری جیاواز وەبەرهێنانی زۆرمان کردووە، ئەمجارە وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجەکان دەکەین.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامانجی کۆکردنەوەی داهێنەران و بەهرەمەندان و پسپۆڕان و کارئاسانی و ڕەخساندنی دەرفەرت بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانیان، بەردی بناغەی پارکی زانست لە شاری هەولێر دانرا، کە بۆ یەکەمجارە لە عێراق پرۆژەیەکی لەمجۆرە دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پارکی زانست لە هەولێر دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیکردنی داهێنان و نوێگەری خستەڕوو و ڕایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان لە زۆر بوار و سێکتەری جیاواز وەبەرهێنانی زۆرمان کردووە، ئەمجارە وەبەرهێنان لە هزر و بیری گەنجەکان دەکەین، کە گەورەترین سەرمایەی وڵاتەکەمانن. ئومێدێکی یەکجار زۆرم هەیە ئەم پرۆژەیە دەبێتە پرۆژەیەکی زۆر گەورە، بۆ خزمەت کردن و پێشخستنی کوردستان."
خاڵە ئەرێنییەکان؛ ئامانجی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم پارکە زانستییە، دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ داهێنەران و بەهرەمەندان. سەرۆکوەزیران لەمبارەیەوە گوتی: "دامەزراندنی ئەم پارکە بۆ ئەوەیە ئاسانکاری بۆ داهێنەران بکەین و تاقیگە و کارگەی جۆراوجۆریان بخەینە بەر دەست تا بتوانن بیرۆکە و توێژینەوەکانیان بە شێوەیەکی کرداری لە بوارە جیاوازەکان تاقیبکەنەوە و بە ئەنجامیان بگەیەنن."
- مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد کە گەنجی بەهرەمەندی زۆر لە کوردستاندا هەن، بەڵام نەبوونی دەرفەت و شوێنی گونجاو ڕێگر بووە لەوەی وەک پێویست سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت. لەم چوارچێوەیەدا، بانگهێشتی سەرجەم بەهرەمەند و داهێنەرانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرد کە لە ڕێگەی ئەم پارکەوە پەرە بە بیرۆکەکانیان بدەن و بیکەنە ناوەندێکی گرنگی داهێنان لە ناوچەکەدا.
- لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکوەزیران وتی: "تا مرۆڤایەتی هەبێت، داهێنان بەردەوام دەبێت، بە تایبەت ئێمە لە سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد دەژین... بۆیە هەموو بیرۆکەیەکی داهێنان پێویستی بە ژینگەیەکی لەبار و پشتیوانی هەیە، بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتاییدا، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پشتیوانیی تەواوی حکومەتی بۆ داهێنان، نوێگەری و کاروباری زانستی دووپاتکردەوە و وتی: "دەمانەوێت کوردستان ببێتە ئەو شوێنەی گەنجەکانمان لێرە بتوانن بیرۆکەکانی خۆیان بکەن بە پرۆژە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






