
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دووپاتی کردەوە، بست بە بستی خاکی کوردستان هەست و ڕۆحی ئێمە و بەشێکن لە جەستەی ئێمە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەبێت بیكەین بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە کوردستانییەکان بۆ نیشتمانی كوردستانمان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-10-2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە لە شاری هەولێر پارتی ئاهەنگی ناساندنی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕێکخست.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەركی ئێمە قورسە، هێشتا زۆرمان ماوە، كێشەمان تەنیا مووچە نییە، كێشەمان خاك، ناسنامە، دادپەروەری، یەكسانی و هەموو ئەو مافانەیە كە تاكوو ئێستا بەدەست نەهاتوون، ئێمە داواتان لێ دەكەین متمانەمان پێ بكەن بۆ ئەوەی بتوانین ئێمە لەسەر هەموو ئەو خاڵانە بەردەوام بین تاكوو گەیشتن بە ئامانجە كۆتاییەكانمان.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە: كەركووك، مەخموور، شنگال، بست بە بستی ئەم خاكە هیچیان بە لای ئێمەوە بەشێك نین لە جوگرافیا، ئەوانە هەست و رۆحی ئێمەن، بەشێكن لە جەستەی ئێمە، لەبەر ئەوە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەبێ بیكەین بۆ گەڕاندنەوەی بست بە بستی ئەم خاكە پیرۆزە بۆ نیشتمانی كوردستانمان.
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئەمانەشی گوت:
٠ ئێمە قبووڵمان كردووە لە عێراقێكی فیدراڵیدا بژین، بەڵام عێراقێكی فیدراڵی كە بڕوای بە فیدراڵیەت و هەموو مافەكانی دەستووریی ئەم وڵاتە هەیە.
٠ خەڵكی كوردستان مافەكانیان دیارە، خاكی كوردستان بست بە بستی بەشێكن لە جەستەی كوردستان، ناكرێ بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ دەستوور بكرێ كە لە بەرژەوەندیی لایەنێك بێ و دژی هەرێمی كوردستان بێ.
٠ ئێمە پێویستە ئەو شەڕە لە بەغدا بكەین بۆ ئەوەی دەستوور وەكو خۆی جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی ماددەی 140 وەكو خۆی جێبەجێ بكرێ، بودجەی کوردستان وەكو خۆی جێبەجێ بكرێ و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان وەكو خۆی دەستەبەر بكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






