گەنجانی باکووری کوردستان دەیانەوێت زمانی کوردی لە دامەزراوە فەرمییەکان بەکار بهێندرێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

نووسینی ناوی کورد و کوردستان لەسەر تەختەی خوێندنی قوتابخانەیەک
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەنجامەکانی چەند ڕاپرسییەک 82%ی گەنجانی باکووری کوردستان دەیانەوێت زمانی کوردی لە دامەزراوە فەرمییەکان بەکار بهێندرێت و 72%ی گەنجانیش هەست دەکەن بەهۆی کوردبوونیانەوە جیاکارییان پێ دەکرێت و مافیان دەخورێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی زانینی داواکارییەکانی گەنجانی کورد لە باکووری کوردستان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، چەند ڕێکخراوێکی گەنجان ژمارەیەک ڕاپرسییان ئەنجامداون. ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکان لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی خرایە ڕوو.
لێدوانی فەرمی: ساڵح تورهان، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوە دا بەپێی ڕاپرسییەکی کۆمەڵەکەیان کە دوو هەزار کەس بەشداری تیادا کردووە لە 82%ی گەنجانی باکووری کوردستان دەیانەوێت زمانی کوردی لە دامەزراوە فەرمییەکان بەکار بهێندرێت و قەدەغەکارییەکانی سەر زمانی کوردی هەڵبگیرێن.
تەنها لە 28.5% بەشداربووان گەشبینن بە پرۆسەی ئاشتی، لە 11%ی یەکلانەبوونەتەوە، لە 26 متمانەیان بە تورکیا نییە، لە 8.4% متمانەیان هەیە و لە 25.4%یش بە ڕێزەوە لە هەوڵەکان دەڕوانن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باران یاڵچینکایا، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی هێنانەدی ئاشتی ئاماژە بەوە دەدات بەپێی ڕاپرسییەکی ئەوان لە 72%ی گەنجان هەست دەکەن بە هۆی کوردبوونیانەوە جیاکارییان پێ دەکرێت و مافیان دەخورێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بە دەمەوەهاتنی ئۆجەلان بە دەم داواکارییەکەی باخچەلی و بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە لە 1.8.2025 پێکهێندرا. تاوەکوو ئێستا کۆمیسیۆنەکە 15 کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیازەکانی ئەو ڕێکخراو و کەسایەتییانەی نوێنەرایەتیی تەواوی چین و توێژە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە کۆبوونەوەکان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





