
دروستکردنی وێنەی کەسایەتییەکان بە زیرەکی دەستکرد
ئاڤا نیوز
ڕۆژانە سەدان کچ و کوڕی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆ، وێنە خۆیان لەگەڵ خێزان و کەسوکارییان دەخەنە نێو مۆدێلەکانی AI، بەبێ ئەوەی بزانن لە داهاتوودا وێنەکانیان لەلایەن کەسانی دیکەوە بەکاردەهێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و هاتنەکای ژیریی دەستکرد، جیهان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و زۆربەی خەڵکی ئەمڕۆ AI لە بوارەکانی ژیاندا بەکاردەهێنن، بە جۆرێک چەندین ئەپڵیکەیشنی جیاواز بۆ ئامادەکردنی دەقی نووسراو، دروستکردنی وێنە، ڤیدیۆ و چەند بابەتێکی دیکە بەکاردەهێنرێت، بەشێکیان سەر بە کۆمپانیا زەبەڵاحەکانی جیهانن و داتا و زانیاریی بەکارهێنەرانیان دەپارێزن، بەشێکیشیان داتا و زانیاریی بەکارهێنەران بە کۆمپانیاکانی دیکە دەفرۆشنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست نەجمەددین، شارەزای ئاسایشی ئەلیکترۆنی بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتێک کەسێک وێنەی خۆی دەداتە مۆدێلیکی AI و دەیخاتە پاڵ کەسێکی دیکە یان هەر وێنەیەکی پێ دروست بکات کە خۆی دەیەوێت، ئەوا سەرجەم داتا و زانیارییەکانی دەکەونە لای ژیریی دەستکردەکە، لە داهاتووشدا بەپێی داواکاریی خەڵک، ئەو کارەکتەرە بەردەست دەبێت و AI داتا و زانیارییە وەرگیراوەکانی تۆی پێ دەدات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەربەست نەجمەددین، بۆ نموونە کوڕێکی باڵا بەرزی چاوشین، ڕیشێکی ڕەشی هەیە و وێنەی خۆی خستووەتە سەر مۆدێلێکی AI، کاتێک کەسێکی دیکە داوای کارەکتەرێکی لەم شێوەیە لە AI دەکات، ئەوا بەڕێژەی 70٪ بۆ 80٪ شێوەی ئەو کەسەی بە تایبەتمەندییە جەستەییەکانییەوە پێدەدات، ئەویش دەتوانێت بەکاری بهێنێتەوە، بۆ نموونە بیخاتە سەر ڕێکلامێک یان بیخاتە سەر ڤیدیۆیەک، یان هەر شتێکی دیکە کە خۆی بیەوێت، چونکە وێنەکەی لەڕێگەی AIـەوە پێشکەش کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەربەست نەجمەددین دەشڵێت: بەشێکی ئەو مۆدێلانەی AI، کە بەناوبانگن و کۆمپانیای دیاری جیهانییان لە پشتە، لەنێو ئەپلیکەیشنەکانیان ئاماژەیان بە ڕادەی بەکارهێنانی داتا و زانیاریی بەکارهێنەرەکانیان داوە کە تا چ ڕادەیەکە، بەڵام چەندین مۆدێلێ دیکەی AI هەیە کە کەس نازانێت کێ لەپشتەوەیە و چۆن مامەڵە بە داتای بەکارهێنەرانەوە دەکەن، دەکرێت وێنەکانیان بە هەر کۆمپانیا و کەسێکی دیکە بفرۆشنەوە کە خۆی دەیەوێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو کەسە دروست دەکات کە وێنەی خۆی خستوەتە نێو ئەپلیکەیشنەکەوە.
کاریگەرە نەرێنییەکان: چەندین کۆمپانیا لە سەرتاسەری جیهان هەن کە داتا و زانیاریی خەڵک دەکڕنەوە و بەپێی خواستی خۆیان بەکاری دەهێنن، دەکرێت وێنەی کەسێک کە چووەتە نێو ژیریی دەستکردەوە، لە داهاتوودا بخرێتە سەر بابەتێکی نەشیاو و دوور لە بەها کۆمەڵایەتییەکان، یان هەر شتێکی دیکە کە ئەو لێی ئاگادار نەبێت و وێنەکەی بەکارهێنرا بێت.
زانیاریی زیاتر: دیارترین ئەو ئەپڵیکەیشنانەی ڕۆژانە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لە سەرتاسەری جیهان بەکاردەهێنرێن ChatGPT, DeepSeek, Gemini, Grammarly, Starry AI
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






