
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی لە بەردەم کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی ڕاگەیاند، 'کاتی ئەوە هاتووە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕووسیا ئەنجامبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا'
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە پێش کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا و ترەمپیش گفتوگۆکانیانی بە ئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد، ڕۆژی هەینی ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە زێلێنسکی کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، 'بۆ ئەوەی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت، پێویستە چەکی تۆماهۆک و چەکەکانی دیکە بدەنە ئۆکراینا، بەڵام هیوادارە بەبێ ناردنی تۆماهۆک بتوانن ئەو جەنگە کۆتایی پێبهێنن، چونکە ئەو مووشەکە کاولکاری و پێشهاتەی خراپ دروست دەکەن، پێویستە هەردوولا خوێنڕشتنەکە ڕابگرن، دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەگەر خۆی سەرۆک بوایە شەڕی ئۆکراینا هەرگیز دەستی پێنەدەکرد'.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ نەگەیشتە ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ کێێف بەڵام ناوبراو سەردانەکە بە ئەرێنی وەسف دەکات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز ڕایگەیاند، ترەمپ لەسەر پرسی مووشەکی تۆماهۆک ''نەیگوت بەڵی بەڵام ، نەیگوت نەخێر''.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






