كۆمیسیۆن: بەراورد بە ڕابردوو ژمارەی سەرپێچییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن كەمی كردووە
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی گوتەی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو ژمارەی سەرپێچییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن كەمی كردووە و هۆكارەكەیشی ئاشكرا دەكات.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە دوو هەفتەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تاوەكوو ئەمڕۆ، 38 سەرپێچیی بانگەشە تۆمار كراوە و دوای ئاگاداركردنەوەی لایەنی سەرپێچیكار 32ـیان چارەسەر كراون و سەرپێچیكارەكە، سەرپێچییەكەی لابردووە و پێنج حاڵەتەكەی دیكەش كراون بە نووسراو بۆ بەغدا نێردراون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆن، زۆرینەی سەرپێچییەكان بریتی بوونە لە نزیكیی پۆستەرەكانی بانگەشە لە بنكەكانی دەنگدان و خۆتۆماركردنی دەنگدەران و فەرمانگە حكومییەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەڕوان محەممەد ئاماژەی بە ئەوەش دا كە بەهۆی كەمیی ژمارەی كاندیدەكان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو ژمارەی سەرپێچییەكان كەمیان كردووە، سەبارەت بە جۆری سزاكانیش ئەوەی خستە ڕوو كە بەگشتی سزاكان دارایین بەڵام حاڵەت هەیە ئەگەر سەرپێچییەكە زۆر توند بێت كۆمیسیۆن بڕیار دوورخستنەوەی كاندیدەكە دەدات.
لەلایەكی دیكەوە: ڕۆژی هەینی 17-10-2025، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەكوو ئێستا هیچ حاڵەتێكی سەرپێچی لە سنووری بازنەی دهۆك تۆمار نەكراوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا لە سنووری پارێزگای سلێمانیش تاوەكوو ئێستا تەنیا یەك حاڵەتی سەرپێچی تۆمار كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






