ترەمپ بۆ زێلینسکی: بە مەرجەکانی پووتین ڕازی ببە ئەگەرنا وڵاتەکەت وێران دەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم

کۆبووونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانیا لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەی نێوانیان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گوشاری خستووەتە سەر ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی بە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕازی ببێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ترەمپ هۆشداری داوە بە زێلینسکی کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، هەڕەشەی وێرانکردنی ئۆکرانیای کردووە ئەگەر مەرجەکانیان ڕەتبکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان ئەوەشیان بۆ ڕۆژنامەکە ئاشکرا کردووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی چەند جارێک بەسەر یەکتردا دەنگیان بەرزکردووەتەوە و ترەمپیش چەند جارێک قسەی نەشیاوی بەکارهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە، پووتین پێشنیازێکی نوێی بۆ ترەمپ خستووەتەڕوو. بەپێی ئەم پێشنیازە، ئۆکرانیا دەبێت دەستبەرداری ئەو بەشانەی هەرێمی دۆنباس ببێت کە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدان، لە بەرامبەردا ڕووسیا دەستبەرداری هەندێک ناوچەی بچووکی لە هەرێمەکانی خێرسۆن و زاپۆریژیا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






