
دیمەنی دەنگدانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا
ئاڤا نیوز
سبەی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەم، پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا لە شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی و هاوکات لە بارەگای ئەنجوومەنی گەل لە دیمەشق، دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 05-10-2025، بە بەشداری نزیکەی حەوت هەزار ئەندامی دەستەی دەنگدەران و هەزار و 578 کاندید، یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە سووریا بەڕێوەچوو. بەڵام لە چەند ناوچەیەک هەڵبژاردنەکە بە هۆکاری جیاواز نەکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەوار نەجمە، وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنەکانی سووریا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، "سبەی پێنجشەممە 23ـی تشرینی یەکەم، لە سەرێ کانی و گرێ سپی و بارەگای ئەنجوومەنی گەل لە دیمەشق، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل تەواو دەکرێن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵبژاردنانە دوای زیاتر لە 15 ڕۆژ دێت لە هەڵبژاردنە گشتییەکە، ئەوکات هەڵبژاردن لەو دوو ناوچەیە نەکرا. هاوکات بەهۆکاری نەگونجاوی دۆخەکەش لەڕووی ئەمنیی و لۆجستییەوە هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی ڕەققە، حەسەکە و سوەیدا بۆ کاتێکی دیکە دواخراون، ئەم سێ پارێزگایەش پێکەوە خاوەنی 19 کورسین لەو 140 کورسییەی بە هەڵبژاردن دیاریی دەکرێن.
ئەمەش بزانە: پەرلەمانی نوێی سووریا لە 210 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیەش 140 کورسیی بە دەنگدانی دەستەی دەنگدەران دیاری دەکرێن و 70 پەرلەمانتارەکەی دیکەش لەلایەن سەرۆککۆماری سووریاوە دیاریی دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






