ئاڤا نیوز
لە قەزای خورماتوو، ژمارەیەک گەنج و لاوی کورد بەهۆی بەشداریکردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن و سووڕانەوە بە ماتۆڕ بە شەقامەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و پاشان بە کەفالەت و بەڵێننامە ئازاد کران.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک گەنج لە قەزای خورماتوو شەوانە ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتە دڵخوازەکانی خۆیان بە ماتۆڕەکانیانەوە هەڵواسیبوو و تا درەنگانی شەو بە نێو گەڕەکە کوردییەکان و دواتریش گەڕەکە تورکمان و عەرەب نشینەکاندا دەسووڕانەوە. شەوی ڕابردوو، زیاتر لە 15 ماتۆڕ بە گەڕەکەکاندا سووڕاونەتەوە، بەڵام لە گەڕەکە تورکمان و عەرەب نشینەکان خەڵکەکە قبووڵیان نەکردووە و سکاڵایان لەلای پۆلیس تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی خورماتوو بە ئاڤای ڕاگەیاند، هاوڵاتیانی گەڕەکەکان سکاڵایان لەوە کردووە کە ماتۆڕەکان هەراسان و بێزاریان کردوون، بۆیە ئەوانیش بە ئەرکی خۆیان هەڵساون و ئەو گەنجانەیان دەستگیر کردووە. پاشان ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادیان کردوون و بەڵێننامەیان پێ پڕکردوونەتەوە کە دووبارە ئەو کارە نەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لەو گەنجانەی دەستگیرکراون، بە ئاڤای وت، "هێزێکی ئەمنی هاوبەش بۆسەیان بۆ دانابووین وەک ئەوەی تاوانباری زۆر گەورە بگرن. ئێمە زیاتر لە 11 گەنج بووین، کاتێک هێزەکان بۆمان هاتن، زۆربەمان توانیمان ڕابکەین، بەڵام سێ کەسمان گیران. بە شێوازێکی زۆر ناشرین مامەڵەیان لەگەڵ کردین، شەوێک لە زیندان ماینەوە و ئەمڕۆ بەڵێننامەیان پێ پڕکردینەوە، پاشان بە کەفالەت ئازادیان کردین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





