دیمەنی لابردنی بەربەستەکانی نێوان شەقامەکان
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 15 ڕۆژ، دووبارە ئەو ڕێگایانە کرانەوە کە دەچنە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی کوردنشین لە پارێزگای حەلەب، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" داخرابوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە 6ـی تشرینی یەکەمدا، پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی "هەسەدە" لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە سەریهەڵدا، کە تووندترین پێکدادان بوو لە دوای واژۆکردنی "ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری" ڕابردوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: تەلەڤزیۆنی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەو ڕێگایانەی دەچنە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دووبارە کراونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەربەستەکانی دەوروبەری هەردوو گەڕەکەکەیان لابردووە و ڕێگاکانیان بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەدا کردووەتەوە.
لەهەمان کاتدا: تەلەڤزیۆنی سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سووریا و هێزەکانی "ئاسایش" خاڵێکی پشکنینی هاوبەشیان لە نێوان هەردوو ناوچەکەدا داناوە، ئاماژەی بەوەشدا کە دوای گرتنەبەری ئەم هەنگاوانە، هاتووچۆ و جموجۆڵی هاتووچۆ ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ئاسایی گەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کردنەوەی ڕێگاکان، تەنیا ڕۆژێک دوای سەردانیکردنی شاندێکی سەرکردایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دێت، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو گەڕەکە بۆ تاوتوێکردنی تەواوکردنی ڕێککەوتنی نیسانی ڕابردوو.
ئەمەش بزانە: داخستنی ئەو ڕێگایانە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و نوێنەرانی حکومەتی لە حەلەبە کە لە 1ـی نیسان واژۆ کرابوو، نابێت ئەو ڕێگایانە دابخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






