وادەی گەڕانەوەی 40 کۆچبەری کورد و عێراقی لە لیبیاوە ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 23 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 40 کۆچبەری عێراقی بۆ وڵات دەگەڕێنەوە و هەماهەنگی تەواویشیان بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردە کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوەندێکی ڕاگرتنی کۆچبەران لە تەڕابلووس گیانی لەدەست دا.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تونس و لیبیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا چڕبووەتەوە، لە لیبیاش بەهۆی نەبوونی حکومەتێکی یەکگرتوو و بوونی ژمارەیەک گرووپی چەکداریی نافەرمی مەترسی لەسەر گیانی کۆچبەران زیاترە، بۆیەش بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە داوا لە خێزانەکانی عێراق و کوردستان دەکەن ڕێگەنەدەن کەسوکاریان کۆچی نایاسایی بکەن چونکە مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەبێت و توشی کێشەی یاسایش دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ناوەندی ڕاگرتنی کۆچبەرانی لە تەرابلووس کردووە و ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەرمی ئەو گەنجەی خەڵکی ڕانیەیان دەستپێکردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابروودا لەناوەندەکەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوەندەکەدا خواردن، دەرمان و بلیتی گەشتی گەڕانەوەیان بۆ عێراق بە کۆچبەرەکان داوە، بڕیاریشە ڕۆژی شەممەی داهاتوو (25ی تشرینی یەکەم) کۆچبەرەکان بۆ وڵات بگەڕێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






