سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە دەڤەری بەرواری باڵا سازدەكرێت
- کولتوور
- 24 تشرینی یەکەم

نمایشکردنی بەرهەمی سێوی بەرواری باڵا لە فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە دەڤەری بەرواری باڵا ساز دەكرێت، ئامانج لێی؛ نمایشكردنی بەرهەمی جووتیارانی دەڤەرەكە و نیشاندانی كولتوور و هونەریی ناوچەكەیە بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران و سەردانیكاران.
چیرۆكی سەرەكی: لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە قەزای ئامێدی، 200 خێوەت ئامادە كراون بۆ سازكردنی فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی بۆ جاری سێیەم، فێستیڤاڵەكە ئەمڕۆ هەینی 24ـی ئۆكتۆبەر دەستپێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر دێریشکی، ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتییاری فێستیڤاڵەکە تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، زیاتر لە شەش مانگە ئامادەكاری بۆ ئەم فێستیڤاڵە دەكرێت و زیاتر لە 200 خێوەت لە كۆمەڵگەی بریفكا لەنێوان گوندی دوورێ و ناحیەی كانی ماسێ دانراوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی گەشتیار و سەردانیكاران، ئاشنای لایەنی گەشتیاری و كشتوكاڵی دەڤەری بەرواری باڵا بن.
ڕوونیشی كردەوە، هۆكاری زیادكردنی ژمارەی خێوەتەكانی فێستیڤاڵەكە، بۆ سەركەوتنی فێستیڤاڵەكە لە ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە كە ژمارەیەكی زۆری سەردانیكاران ئامادەی دەبوون.
زانیاریی زیاتر: لەپاڵ نمایشكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی و شیرەمەنیی جووتیاران و ئاژەڵداران، پێشەنگەی هونەریش بۆ ژمارەیەك فۆتۆگرافەر دەكرێتەوە، هاوكات ژمارەیەك سترانبێژیش بە درێژایی ڕۆژانی فێستیڤاڵەكە، ستران دەبێژن.
پەیوەست بەم بابەتەوە: ڕەمزی مایی، جووتیارێكی دەڤەری بەرواری باڵایە، قسەی بۆ ئاڤا كردووە و دەڵێت، "من 30 ساڵە خەریكی كاری جووتیاریم، زیاتر لە بیست تۆن سێوی سوور و زەردم هەیە و لە فێستیڤاڵەكە دەیفرۆشم، جووتیارانی هاوڕێشم بەهەمان شێوە بڕێكی زۆر بەرهەمی میوەیان ئامادە كردووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





