كۆلێژی تەكنیكی كفری بۆ یەكەمجار شێوازی وانەوتنەوە لە دوو زانكۆی جیاواز پەیڕەو دەكات
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنی خوێندنی قوتابیان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی
ئاڤا نیوز
كۆلێژی تەكنیكی كفری بۆ یەكەمجار شێوازی وانەوتنەوە لە دوو كەمپی زانكۆیی جیاواز پەیڕەو دەكات؛ قوتابیانی بەشی شیكاری خۆراك و تەندروستی، چەند وانەیەكیان بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی لە كۆلێژی تەكنیكی هەڵەبجە خوێند.
چیرۆكی سەرەكی: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی میكانیزمی بۆلۆنیا پرۆسێس، كۆلێژی تەكنیكی كفری لە ئیدارەی گەرمیان، بۆ یەكەمجار شێوازی وانەوتنەوە لە دوو كەمپی زانكۆیی جیاواز پەیڕەو كرد، قوتابیانی بەشی شیكاری خۆراك و تەندروستیی كۆلێژەكە، چەند وانەیەكی بابەتی كیمیا و شیكاری خۆراكیان لە كۆلێژی تەكنیكی هەڵەبجە خوێند.
لێدوانی فەرمی: سامان كەریم، مامۆستای زانكۆ و یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی كفری تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، یەكێك لە میكانیزمەكانی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس ئەوەیە؛ قوتابیانی كۆلێژێك بچنە شوێنێكی دیكە و لە كۆلێژێكی هاوشێوە وانەكان بخوێنن، جا ئاڵوگۆڕەكە لەنێوان كۆلێژ و زانكۆكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بێت یاخود دەرەوەی هەرێمی كوردستان بێت، ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا بەباشمان زانی قوتابیانمان ئەزموونێكی نوێ تاقی بكەنەوە و وانەكانی بەشی شیكاری خۆراك و تەندروستی، كە ئەم بەشە تازە لە كۆلێژەكەمان كراوەتەوە، لە كۆلێژی تەكنیكی هەڵەبجە بخوێنن.
یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی كفری ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئاییندە بەردەوامی بەم ئەزموونە دەدەین لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای قوتابیانمان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی كۆلێژ و زانكۆكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پلانمان هەیە ئەو ئەزموونە لەگەڵ زانكۆی سلێمانیش ئاڵوگۆڕ بكەین.
ئەوەشی باسكرد كە دەرگای كۆلێژەكەیان كراوەتەوە بۆ هەر بەشێك لە زانكۆكانی كوردستان كە بێن سەردانیان بكەن و ئاڵوگۆڕی زانستی بۆ بەرزكردنەوەی توانای قوتابیان پەیڕەو بكەن.
زانیاریی زیاتر: قوتابیانی قۆناغی دووەمی كۆلێژی تەكنیكی كفری، بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی، وانەیەكیان بەناونیشانی (ڕۆڵ و بەکارهێنانی دژەئۆکسێنەرە سرووشتیەکان) لە كۆلێژی تەكنیكی هەڵەبجە وەرگرت و لە ئاییندەشدا ئەمشێوازی وانەوتنەوەیە لە كۆلێژەكەدا بەردەوام دەبێت و پەرەی پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






