
بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکی دیکە لە کەرنەڤاڵە گەورە جەماوەرییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئاکرێ ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025 پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئاکرێ ئەنجام دەدات، کەرنەڤاڵەکە تایبەت بە سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش.
لیدوانی فەرمی: د. مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا میدیای گوت: بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر دوو لە یاریگای یانەی ئاکرێ، کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی بەڕێوە دەچێت، چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەس لە سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش ئامادەبن.
- نێچیرڤان بارزانی، وتارێک دەربارەی بەرنامەی پارتی بۆ پەرلەمای عێراق و قۆناغی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەش دەکات.
- لە کەرنەڤاڵەکە هەریەک لە هونەرمەندان حەسەن شەریف، محەممەد تەها ئاکرەیی، سەفەری و هەردوو کوڕەکەی بەشداری دەکەن.
- سەرجەم کاندیدانی پارتی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشداری کەرنەڤاڵەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین هەڵبژاردن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو لە کە ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆی 128 هەزار دەنگی سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش، زیاتر لە 83 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق کە لە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، پارتی زیاتر لە 19 هەزار دەنگی لەو سنوورە زیاد کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پارتی دیموکراتی کوردستان 22 کاندیدی لە دهۆک هەیە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی 11 کورسی ئەو پارێزگایە دەکات.
ئەمەش بزانە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە سێ ملیۆن و 68 هەزار کەس لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە 778 هەزار و 846 کەسیان لە پارێزگای دهۆکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






