مەسرور بارزانی پرۆژەیەکی هاوچەرخی سامانی ئاژەڵی لە هەولێر کردەوە: هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
- کوردستان
- 26 تشرینی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دوای کردنەوەی گەورەترین پڕۆژەی بەبازاڕکردن و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر، ڕایگەیاند، "پرۆژەکە بە دەست و بازووی ناوخۆیی دروست کراوە و دەتوانێت هەزار هەلی کار بڕەخسێنێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەیەکی هاوچەرخی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بە ناوی مێگەڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە.
پڕۆژەکە لە دوو قۆناغ پێکهاتووە: قۆناغی یەکەم 100%ـی کارەکانی تەواو بووە، قۆناغی دووەم دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەوەی جێی دڵخۆشییە ئەوەیە ئەم پرۆژەیە بە دەست و بازووی ناوخۆیی دروست کراوە. گوتیشی، بەردەوام دەبین لە ئاسانکاریکردن لە هەموو سێکتەرەکان بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاونیشتمانیان بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کە لە کاتی کردنەوەی پرۆژەکە پێشکەشی کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دڵنیایی دایە هاونیشتمانیان کە "ئەو گۆشتەی لەو کارگەیە دەچێتە سۆپەرمارکێتەکان گۆشتێکی تەندروست و سەلامەتە و بە کوالێتیی کۆنترۆڵدا تێپەڕیووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی دروستکردنی پڕۆژەکە دامەزراندنی سەنتەرێکی بازرگانی هاوچەرخە بۆ هێنان و ناردن و کڕینی و فرۆشتنی ئاژەڵ لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها پەیڕەوکردنی ستانداردە جیهانییە کشتوکاڵییەکانە لە قەڵەوکردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ، نوێگەری لە داهێنان و بەرهەمهێنانی گۆشت و پێشکەشکردنی بە هاونیشتمانیان بە باشترین کوالێتی و ڕەچاوکردنی مەرجە تەندروستییەکان، پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و سیستەم بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانەوەی جۆرە جیاوازەکانی پاشەڕۆ بۆ بەرهەمی سوودبەخش، دەستبەرکردنی هەزار هەلی کار بۆ هاونیشتمانیان.
ژمارەکان وادەڵێن: پرۆژەکە لە دەروازەیەکی سەرەکی پێکدێت، هەروەها چەند بەشێکی جیاواز لەخۆدەگرێت، بەم شێوەیەن:
٠ سەربڕخانەیەک لەسەر ڕووبەری 36 هەزار و 501 مەتر دووجا، کە لە توانایدایە لە ڕۆژێکدا سێ هەزار سەر مەڕ و 400 ڕەشەوڵاخ سەرببڕێت.
٠ حەساری بەخێوکردنی ئاژەڵ: ئەم بەشە 380 حەسار بە سێ ڕووبەری جیاواز لەخۆ دەگرێت کە بەم شێوەیەیە:
198 حەسار بە ڕووبەری 704 مەتر دووجا
36 حەسار بە ڕووبەری 833 مەتر دووجا
16 حەسار بە ڕووبەری 563 مەتر دووجا
106 مەیدان بە ڕووبەری 558 مەتر دووجا
یەک مەیدانی vip بە ڕووبەری هەزار و 90 مەتر دووجا
٠ یەکەی پاڵاوتنی ئاوی پیس لەخۆ دەگرێت، کە توانای هەزار و 200 لیتر ئاوی پیسی هەیە.
٠ یەکەی سووتاندنی پاشەڕۆ لەخۆ دەگرێت. توانای وەرگرتنی هەزار و 500 کیلۆگرام پاشەڕۆی هەیە.
٠ %25ـی پڕۆژەکە کراوەتە سەوزایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





