دەم پارتی: گەریلاکان لە تورکیا و باکووری کوردستان کشاونەتەوە و کاتی هەموارکردنەوەی یاساکانە لە تورکیا
- کوردستان
- 27 تشرینی یەکەم

لۆگۆی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی: بڕیاری کشاندنەوەی گەریلاکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، سەلمێنەری ئەوەیە پەکەکە لەگەڵ ئاشتیدایە و بەهێزترین پەیامە بۆ ئەم قۆناغە نوێیە و دەرفەت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەڕەخسێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، ستایشی بڕیارەکەی دوێنێی پەکەکە دەکەن بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئاماژە بەوە دەدەن، ئەم بڕیارە کۆتایی هێناوە بە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە و ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی تورکیادایە.
لێدوانی فەرمی: تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیستانبوڵ ئەمڕۆ 27-10-2025 ئاماژەی بەوە دا بڕیارەکەی دوێنێ قەڵەمبازییەکی مەزنە بۆ بوونیادنانەوەی داهاتوویەکی هاوبەش. ئەگەر پرۆسەکە بە باشی بەڕێوە ببرێت، کێشەکانی تورکیا بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێن و بەمەش نموونەیەکی هیوابەخش پێشکەشی جیهان دەکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باکرهان سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی دوای تەواوبوونی کشاندنەوەی گەریلاکان، ئێستا کاتی ئەوەیە بچنە ناو قۆناغی دووەمی پرۆسەکەوە کە هەستیارتر و گرنگترە. ئەویش ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی و سیاسییە. ئەم قۆناغەش چەندە سەختە، هێندەش واتادارە و ئاشتییە بۆ تەواوی تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دەڵێت پرۆسەکە بە هەموارکردنەوەی یاساکانی تورکیا بەرەوپێش دەچێت. دەبێت پەرلەمانی تورکیا بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و کارئاسانی بکات بۆ سەرخستنی پرۆسەکە. هەموو لایەک و دەوڵەت و دەسەڵاتی دادوەریش بەرپرسە لەسەرخستنی پرۆسەکە، نەک تەنیا لایەنێک.
لە لایەکی دیکەوە: تونجەر باکرهان هیوای خواست میدیاکانی تورکیا لە بەکارهێنانی ئەو زمانە دووربکەونەوە کە لەبری خزمەتکردن بە پرۆسەکە، لە دژی دەوەستنەوە و دەشڵێت: تەنیا دانوستانی دیموکراسییانە دەتوانێت ڕێ لەو شەپۆلە مەترسیدارانە بگرێت کە ڕوو لە تورکیا و ناوچەکە دەکەن. ئەمەش بە دەرچووانی یاساکانی تێکەڵاوبوونی دیموکراتییانە بەدی دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





