مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: ئامانجمان ئەوەیە ڕێگای نێوان شارەكان بە دووساید بەیەكەوە ببەستینەوە
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی لەكاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئاڤا قسەی کرد و وتی، "دەمانەوێت شارەكان بە ڕێگای دووساید بەیەكەوە ببەستینەوە".
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەشێك لە پرۆژەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی بەسەركردەوە، هاوكات بەرزەپردی دەروازەی سۆرانی بەفەرمی بەڕووی هاتووچۆدا كردەوە.
لێدوانی فەرمی: لەکاتی کردنەوەی بەرزەپردی دەروازەی سۆران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاڤای گوت، كردنەوەی ئەم ڕێگایەش، بەشێکە لەو پڕۆژانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی ڕێگاوبان هەیەتی، كارئاسانیی زیاتر بۆ گەشتیاران دەكات كە سەردانی ئەم دەڤەرە سەرنجڕاكێشە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پرۆژەكانی ڕێگاوبان، سەلامەتیی هاووڵاتییانمان لا مەبەستە، لەسەر ئەو بنەمایەش ئەم پرۆژە بە ئاست و ستانداردێكی بەرز بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دروستكراوە. هیوایشی خواست هاووڵاتیانیش بۆ سەلامەتیی خۆیان پابەندیی ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن.
لەلایەکی دیکەوە: لەکاتی بەسەرکردنەوەی شەقامی 40 مەتریی سۆران سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتی، ئەم پڕۆژەیەی دەستیپێکردووە لەماوەیەکی زوودا تەواو دەکرێت، ئامانجمان ئەوەیە ڕێگاوبانەکان باشتر بکەین و سەرنجی خەڵکی زیاتر بۆ ئەم ناوچەیە ڕابکێشین و دەرفەتی کاری زیاتر بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە بڕەخسێنین. دەمانەوێت ڕێگای نێوان هەموو شارەکان بە دووساید بەیەکەوە بیبەستینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






