ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی گازی سرووشتی هەولێر - دهۆک ڕایگەیاند، "دەمانەوێت کوردستان بکەینە شوێنێک بتوانێت کارەبا بداتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش". گوتیشی، "سامانی سرووشتی کوردستان موڵکی هەموو خەڵکە و موڵکی هیچ لایەنێک نییە."
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان؛ پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆریی گازی هەولێر - دهۆک یەکێكە لە پڕۆژە گرنگەکان بۆ دابینکردنی کارەبا کە بە تێچووی 591 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی گازی سرووشتی هەولێر - دهۆک لەماوەی ساڵ و نیوێک تەواو بوو کە هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی کارەبا. لەهەمان کاتدا هاوکاریش دەبێت بۆ ژینگەیەکی پاکتر.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، ڕاکێشانی ئەم بۆرییە وا دەکات تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمتر بێت. دەشڵێت، "دەمانەوێت کوردستان بکەینە شوێنێک بتوانێت کارەبا بداتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر".
سەرۆکوەزیران داوای لە حکومەتی عێراق کرد "هاوکار بێت بۆئەوەی ئەو شارانەی نزیکی ئێمەن [هەرێمی کوردستان] هاوکاریان بین بۆ دابینکردنی کارەبا".
- حکومەت هەوڵیدا بەرهەمی گاز زیاد بکات و ئێستا بۆ دوو بەرامبەر زیاد بووە.
- سامانی سرووشتی کوردستان موڵکی هی هەموو خەڵکە و موڵکی هیچ لایەنێک نییە.
- ئاستەنگی زۆرمان بۆ هاتە پێش، بەڵام بە ماندووبوونی هەموولا توانیمان ئەو خەونە بکەینە ڕاستی.
- ئەو گازەی هەمانە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان بەکاریدەهێنین.
زانیاریی زیاتر: لە کابینەی نۆیەمدا 61 پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ کراوە، هەروەها لەبواری دابەشکردنی کارەباش سێ هەزار و 200 پرۆژە جێبەجێ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەم کابینەیەدا، 1840 مێگاوات کارەبای نوێ خراوەتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەو ژمارەیەش توانای ژێرخانی کارەبای هەرێم بەرزکراوەتەوە بۆ 8200 مێگاوات کارەبا.
ئەمەش بزانە: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تەنیا 380 ملیۆن پێ سێ جا وەبەرهێنان لە گازدا هەبوو، بەڵام ئێستا وەبەرهێنان لە گازدا گەیشتووەتە 750 ملیۆن پێ سێ جا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






