توێژەرێکی کۆمەڵایەتی ژیریی دەستکرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلم کارتۆن و ئەنیمەیشنی پەروەردەیی بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ لە بواری پەروەردەی منداڵاندا، خاتوو پەیام ئیبراهیم سەمین، توێژەری کۆمەڵایەتی، چیرۆکنووس و شارەزای ئەدەبی منداڵان لە شاری سلێمانی، پەنای بۆ ژیریی دەستکرد بردووە بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک فیلم کارتۆن و ئەنیمەیشنی پەروەردەیی.
بۆچی گرنگە؛ ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی بەربڵاو لە سۆشیاڵ میدیادا بەکاردەهێنرێت و هەندێک جار بۆ مەبەستی نەشیاو و بڵاوکردنەوەی زیانبەخش بەکاردێت. بەڵام پەیام ئەم تەکنەلۆژیایەی کردووەتە هەلێک بۆ خزمەتکردنی بواری پەروەردە و پێشکەشکردنی چیرۆکی فێرکاری بە زمانی کوردی بە منداڵان.
لێدوانی فەرمی؛ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ چۆمان مەحمود، پەیامنێری ئاڤا خاتوو پەیام ئیبراهیم ئاشکرای کرد کە بیرۆکەی ئەم کارەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ساڵانێکی زۆرە چیرۆکی منداڵان لە شێوەی کتێبدا چاپ و بڵاودەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زۆربوونی بەکارهێنانی ئایپاد و یوتیوب لەلایەن منداڵانەوە، پێویستە بە شێوازی نوێ و سەرنجڕاکێشتر چیرۆکەکانیان پێشکەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پەیام خۆی چیرۆکەکان دەنووسێت و دەیانخوێنێتەوە، پاشان بە بەکارهێنانی پرۆگرامەکانی ژیریی دەستکرد، دەقی چیرۆکەکان دەکات بە ڤیدیۆی ئەنیمەیشن و فیلم کارتۆنی جوڵاو، و لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاویان دەکاتەوە. یەکێک لە بەرهەمەکانیشی تایبەتە بە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی ئایپاد، کە پەیامێکی پەروەردەیی ڕاستەوخۆیە بۆ منداڵان و خێزانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





