
ئاڤا نیوز
بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی، سێ گەنج گیانیان لەدەست دا و گەنجێکی دیکەش ڕزگاری بوو. ڕووداوەکە کاتژمێر 4:47 خولەکی بەرەبەیان لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕووی دا، کاتێک چوار هاوڕێ لە گەڕانەوەدا بوون لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
زانیاریی زیاتر؛ بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، چوار گەنجەکە کە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 35 ساڵیدایە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسیدس، هاوڕێیەکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هێناوەتەوە کە تازە لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر ڕۆیشتووە. لەبەردەم نەخۆشخانەی شار، شۆفێرەکە هەوڵیداوە خۆی لە سەگێکی بێلانە لابدات بۆ ئەوەی لێی نەدات. بەڵام بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دوای ئەوەی لە سەگەکەی داوە، ئۆتۆمبێلەکە کێشاوێتی بە شۆستە و ستوونێکی کارەبا و چەند دارێکدا، دواجاریش بەر قادرمەی بەردەم چەند دوکانێک کەوتووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان؛ لە ئەنجامی سەختیی ڕووداوەکە، دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان ئەو گەنجە بووە کە تازە لە دەرەوەی وڵات گەڕابووەوە. قوربانیی سێیەمیش دوای نزیکەی چارەکێک لە ڕووداوەکە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
تەنها یەکێک لە سەرنشینەکان ڕزگاری بووە، کە لە کورسیی دواوە دانیشتووە و قایشی سەلامەتیی بەستووە، بۆیە زیانێکی زۆری پێنەگەیشتووە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو بە پێی خۆی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە و لە دۆخێکی شۆکدا بووە. لە ئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





