ئەمریکا و بەڕازیل شەڕی خوێناویان دژی باندەکانی ماددەی هۆشبەر دەستپێکرد
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

ساتی ئەمانجگرتنی بەلەمێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن ئەمریکاوە
ئاڤا نیوز
لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیای بەرفراواندا، ئەمریکا و بەڕازیل شەڕی دژ بە قاچاخچییانی ماددە هۆشبەرەکانیان چڕکردەوە و لە ئەنجامدا دەیان گومانلێکراو کوژران و دەستگیرکران. سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر بەلەمەکانی قاچاخچییەکان لە زەریای هێمن، هاوکات پۆلیسی بەڕازیل هەڵیکوتایە سەر چەند گەڕەکێکی قەرەباڵغی ڕیۆ دی جانیرۆ.
وێنە گەورەکە؛ ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە هەرێمە ئاوییەکانی باشووری وڵاتەکە و سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی؛ پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا وتی: "بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، هێرشمان کردە سەر چوار بەلەمی قاچاخچییەکان و لە ئەنجامدا 14 تیرۆرستی ماددە هۆشبەرەکان کە لەسەر بەلەمەکان بوون کوژران." ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانیان، قاچاخچییەکان ویستوویانە ئەو ماددانە بگوازنەوە بۆ ناو خاکی ئەمریکا.
هاوکات؛ سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان چوار بەلەمی قاچاخچییانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکە؛ لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و باندێکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکاندا ڕوویدا.
حکومەتی بەڕازیل بە بەشداریی دوو هەزار و 500 پۆلیس، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە دوو گەڕەکی شارەکەدا دژی یەکێک لە سەرەکیترین باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستپێکرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا 18 ئەندامی باندەکە کوژراون و 56 ئەندامی دیکەشیان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





