باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئاڤا: ساڵانە 70کورسی خوێندنی خۆڕایی بۆ قوتابیانی کورد تەرخان دەکەین
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕووسیا ساڵانە 360 کورسی خوێندنی خۆڕایی لە زانکۆ حکومییەکانیدا بۆ قوتابیانی عێراقی تەرخان دەکات، کە 70 کورسییان بە تایبەتی بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش وەک کارێکی لە پێشینە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە پەروەردەیی و کولتوورییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، لە دیمانەیەکی تایبەتیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا لە بەشێک لە قسەکانی باسی پرسی زەمالەی خوێندنی بۆ قوتابیانی کورد لە ڕووسیا کرد.
لێدوانی فەرمی: ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ئاشکرای کرد، پرسی خوێندن یەکێکە لە کارە پێشینەییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەو شانازی بە پەیوەندییە مێژووییە کولتووری و پەروەردەییەکانی نێوان هەردوولا دەکات و بە ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتوو ناوی دەبات.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆز ڕایگەیاند، ساڵانە 360 کورسی خوێندنی خۆڕایی لە زانکۆ حکومییەکانی ڕووسیا بۆ قوتابیانی عێراقی تەرخان کراوە. لەو ژمارەیە، 70 کورسی تایبەت کراوە بە قوتابیانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەپێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا.
جگە لە کورسییە خۆڕاییەکان، بە هەزاران قوتابی دیکەی عێراقی و کورد بە خەرجیی تایبەتی خۆیان لە زانکۆکانی ڕووسیادا دەخوێنن، ئەمەش نیشانەی بایەخدانی گەنجانە بە خوێندن لە ڕووسیا.
خاڵە ئەرێنییەکان: باڵیۆز جەختی لەوە کردەوە کە هەماهەنگیی کولتووری و پەروەردەیی بۆ چەندین ساڵ و تەنانەت سەدەیەک بەردەوام دەبێت، بە پێچەوانەی هەماهەنگیی ئابووری کە زوو دەگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






