ڕاوێژکارێکی سوودانی بۆ ئاڤا: بە هاوکاریی کوردستان 316 گۆڕی بە کۆمەڵمان هەڵداوەتەوە
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تائێستا بە هاوکاریی حکومەتی کوردستان 316 گۆڕی بە کۆمەڵیان هەڵداوەتەوە و پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانیش بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەوتەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق ژمارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە وڵاتدا لانیکەم 700 گۆڕی بە کۆمەڵ دەبێت، هەر گۆڕێکی بەکۆمەڵیش ڕووفاتی 5 بۆ زیاتر لە 100 کەسی تێدایە، نەتەوەیەکگرتووکانیش دەڵێت، تەنیا ئەوانەی لەسەردەمی داعش لە عێراق زیندەبەچاڵ کراون بە 12 هەزار کەس مەزندە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: زێدان خەڵەف، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ، لە دهۆک بەشداریی لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی دەربارەی جینۆسایدی گەلی کورد کرد، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تائێستا زیاتر لە 316 گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدراوەتەوە و پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانیش بەردەوامی هەیە بەڵام ئاستەنگی گەورە بریتییە لە زیادبوونی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی قاعیدە و داعش، لەم بوارەشدا هەماهەنگی باڵامان لەگەڵ حکومەتی کوردستان هەیە، ئومێدیشمان هەیە لە ساڵانی داهاتوودا بودجەی پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان و لەناویشیاندا خەڵکی شنگال زیاتر بکرێت".
وتیشی، بۆ خەڵکی شنگالیش لەپاڵ پێدانی مافی تاپۆکردنی زەوییەکانیان، 50 پڕۆژەش بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزاکە جێبەجێ دەکرێن و ئێستا نیوەی ئەو پڕۆژانە تەواوبوون کە سەرجەم بوارەکانی وەک پەروەردە، تەندروستی و ئاوەدانکردنەوەی لەخۆ گرتووە، هەموو ئەو هەوڵانەش بۆ ئەوەیە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بڕەخسێنن و چونکە کاتی ئەوەیە سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بگەڕێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






