فیلمێکی هیندی پێشمەرگە وەک تاکە هێزی متمانەپێکراو و ڕزگارکەر نیشان دەدات
- کولتوور
- 29 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
قارەمانیەتی و مرۆڤدۆستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتە سینەمای هیندستان، کاتێک فیلمێکی نوێی هیندی بەناوی "بە تەنیا" (Alone) پێشمەرگە وەک تاکە هێزی متمانەپێکراو و ڕزگارکەر نیشان دەدات. فیلمەکە باس لە چیرۆکی ژنێکی کرێکاری هیندی دەکات کە لە مووسڵ دەکەوێتە دەست داعش و دوای هەڵاتنی لە دەستی سوپای عێراق، پەنا دەباتە بەر هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
چیرۆکی سەرەکی: فیلمی "بە تەنیا" کە بەرهەمی ساڵی 2023ـی سینەمای هیندییە و ئەکتەری دیاری هیندی "نووشرەت بارووشا" ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، چیرۆکێکی پڕ لە دراما و ئازایەتی دەگێڕێتەوە. فیلمەکە باس لە ژنێکی کرێکاری هیندی دەکات کە بۆ کارکردن ڕوو لە شاری مووسڵ دەکات. بەڵام بە هاتنی بۆ شارەکە، مووسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیر دەکرێت و ژنەکە دەکەوێتە دەستیان.
چی ڕوویدا: دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ڕزگارکردنی خۆی، ژنەکە سەرکەوتوو دەبێت لە هەڵاتن و پەنا دەباتە لای سوپای عێراق. بەڵام بەداخەوە، سەربازێکی گەندەڵی سوپای عێراق هەوڵ دەدات ژنەکە بە پارە بفرۆشێتەوە بە داعش. کچەکە کە لە نیازی خراپی سەربازەکە تێدەگات، جارێکی دیکە هەڵدێت.
لەم کاتەدا، پەنا دەباتە لای هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی کوردستان. چەکدارانی داعش کە پێی دەزانن، دەکەونە دوای، لێرەدا قوربانی و ئازایەتی پێشمەرگە دێتە بەرجەستەکردن. قەناس بەدەستەکانی پێشمەرگە لە دوورەوە چاودێری هەڵاتنی کچەکە دەکەن و کاتێک دەبینن داعشەکان خەریکە دەستگیری بکەنەوە، دەستبەجێ چەکدارانی داعش دەکەنە ئامانج و لەناویان دەبەن.
کاتێک کچەکە دەگاتە لای هێزەکانی زێرەڤانی، زۆر هەست بە دڵنیایی و ئارامی دەکات. لەناو فیلمەکەدا، سەرجەم لایەنەکان وەک خراپەکار و جێگەی بێ متمانەیی نیشان دەدرێن، تەنیا هێزەکانی پێشمەرگە نەبێت، کە وەک تاکە هێزی باوەڕپێکراو و مرۆڤدۆست دەردەکەون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




