ئۆکراینا دامەزراوە نەوتییەکانی بەندەری ستراتیژی ڕووسیا بە ئامانج دەگرێت

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا دامەزراوە نەوتییەکانی بەندەری ستراتیژی ڕووسیا بە ئامانج دەگرێت

هێرشی ئۆکراینا بۆسەر ڕووسیا

ئاڤا نیوز

شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە هەردوولا هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە نەوتییەکان چرتڕکردووەتەوە، درەنگانی دوێنی شەو هێزەکانی ئۆکراینا بە درۆن هێرشیان بۆ سەر بەندەری ستراتیژی شاری کراسنۆدار لە ڕووسیا ئەنجامدا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەسەڵاتدارانی ناوچەی کراسنۆدار لە باشووری ڕووسیا ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی درۆنی ئۆکراینا، کەشتییەکی نەوتهەڵگر و دامەزراوەکانی بەندەری تواپسەی دەریای ڕەش لە زیانیان بەرکەوتووە و ئاگری گرتووە، هاوکات زیان بە ژێرخانی بەندەرەکانیش کەوتووە.

زانیاریی زیاتر: زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: کیێڤ لە چەند مانگی ڕابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر پاڵاوگە و کۆگا و بۆرییەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی ڕووسیا چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش بە ئامانجی لاوازکردنی ژێرخانی ڕووسیا کەمکردنەوەی تواناکانی ئەو وڵاتەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ