تورکیا لە بەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژە، ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە

شەیری بکە لە:
تورکیا لە بەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژە، ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و عێراق لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیە نێوان هەردوو وڵات تەوقەیەکی گەرمیان کرد

ئاڤا نیوز

عێراق و تورکیا میکانیزمێکی نوێیان بۆ ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاو واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتنە چەندین خاڵی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە دابینکردنی ئاو لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی تەواوی دۆسیەی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە، هەروەها پارەدارکردنی پڕۆژەکان لە ڕێگەی فرۆشی نەوتی عێراقەوە.

وێنە گەورەکە: لە سایەی قەیرانێکی بێوێنەی ئاودا کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، عێراق هەوڵە دیپلۆماسی و هونەرییەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی کەمئاوی، لە ڕێگەی بەردەوامیی دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەوبارەیەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ئاوی لەنێوان عێراق و تورکیا کرد، کە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات واژۆکرا.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ultrairaq"مەرجە سەرەکییەکان بەپێی بەرپرسانی تورکیا، ڕێککەوتنەکە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە جەخت دەکاتەوە:

دابینکردنی ئاو و بەڕێوەبردن: تورکیا ملیارێک مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە، لە بەرامبەردا تورکیا بە تەواوی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ژێرخانی ئاوی عێراق (بەنداو و ژێرخان) بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەستۆ دەگرێت، پاشان ڕادەستی عێراقی دەکاتەوە.

تەکنەلۆژیا و پڕۆژەکان: تەواوی تەکنەلۆژیا لۆجستی و تەکنیکییەکانی تایبەت بە دروستکردنی بەنداو و ژێرخان بۆ کۆمپانیا تورکییەکان دەبێت. قۆناغی یەکەم سێ پڕۆژەی گلدانەوەی ئاو و سێ پڕۆژەی چاککردنی زەوی کشتوکاڵی لەخۆ دەگرێت، وەک دروستکردن و نوێکردنەوەی بەنداوەکان، باشترکردنی سیستەمەکانی ئاودێری و پڕۆژەکانی شیرینکردنی ئاو.

شێوازی پارەدارکردن: پڕۆژەکان لە ڕێگەی سیستمێکەوە پاردەدار دەکرێن کە پشت بە داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق بۆ تورکیا دەبەستێت. تورکیا پارەی کڕینی نەوتەکە لە هەژمارێکی تایبەت دادەنێت، پاشان عێراق ئەو پارەیە دەدات بە کۆمپانیا تورکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.

قەرزەکان: ڕێککەوتنەکە هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە سڕینەوەی قەرزەکانی تورکیا بۆ عێراقی تێدا نییە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ