چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی لە کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێکی ئاراستەی هەموو لایەک کرد و ڕایگەیاند: لە ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق و نووسینەوەی دەستووری نوێ گەلی کورد ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، وتیشی، ئێمە لەگەڵ عێراقین، بەڵام لەگەڵ عێراقێک کە شەریک و هاوبەش و هاوسەنگ بین.

چیرۆکی سەرەکی: 
لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعود بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن ساز کرد، تێیدا سەرۆک بارزانی چەند پەیامێک ئاراستەی هەموو هاووڵاتیان و دەنگدەدان دەکات.

پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکە ڕایگەیاند: هەڵبژاردن ڕاستترین ڕێگایە تاوەکو گەل بڕیاری خۆی بدات، پێشتر  لایەنەکان داوایان لە ئێمە کردووە بەشداریی هەڵبژاردن بکەین ئێمەش بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد بەشداریمان لەو پڕۆسەیە کردووە. 

سەرۆک بارزانی باسی لەوەشكرد بۆ ئەوەی سەنگی پارتی نیشانی هەموو لایەک بدەین بەشداری هەڵبژاردن دەکەین، با هەموو لایەک بزانن پارتی بەرچاوی ڕوونە و دەزانێت چی دەکات. 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە باسی لەوەکرد، ئەو یاسای هەڵبژاردنەی ئێستا هەیە دەبێت بگەڕێتەوە سەر سیستەمی یەک بازنەیی و دەستکاری بکرێت، لەبەرئەوەی ئەو یاسایە بە کەڵکی ئێمە نایەت، چونکە قبووڵکراو نییە کورسییەک لە هەولێر بە 40 هەزار دەنگ بێت و ڕێژەی بەشداریکردن لە 70 بۆ 80% بێت، بەڵام لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق هەمان کورسی بە دوو هەزار دەنگ بێت و ڕێژەی بەشداریش 20% کەمتر بێت.

سەرۆک بارزانی باسی لەوەشكرد، هەوڵدەدەین بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی، کە ئەمە زامنێک دەبێت بۆ مافی هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش.

یاسایەک بە گوێرەی دەستوور بۆ باج و ڕسوومات دەربچێت و ماددەی 140ـی دەستوور دەبێت جێبەجێ بکرێت و ئێمە ئەوە لەبیر ناکەین. 

دەرچوونی یاسای نەوت و غاز بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ دەستوور بۆ ئەوەی بیانوو نەمێنێت بە دەستی ئەوانەی یاری بە هەموو شتێک دەکەن.

قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شاڵاوی ئەنفال و کیمیاباران، ئەو گوندانەی کە وێران کراون، ئەمە ئەرکی حکومەتی عێراقە و دەبێت جێبەجێی بکات.

لە ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق و نووسینەوەی دەستووری نوێ گەلی کورد ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو، ئێمە لەگەڵ عێراقین بەڵام لەگەڵ عێراقێک کە شەریک هاوبەش و هاوسەنگ بین، نەک عێراقێک گرووپێک مافیا بیانەوێت بەڕێوەی ببەن.

ئێمە باوەڕمان بە پێکەوەژیان هەیە، لەگەڵ عێراقێکی فەرەنەتەوەیی و فرە حیزبی و فرە ئایین و فرە مەزهەبی، ئێمە لەگەڵ عێراقی دیکتاتۆری نەبووین و نابین. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ