کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات

شەیری بکە لە:
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز


کۆریای باکوور هۆشداریی دەدات کۆریای باشوور و ئەمریکا کە دوژمنایەتییان "ئەنجامی باشی نابێت" و هەڕەشەی ئەوەش دەکات وڵاتەکەی ڕێوشوێنی "هێرشبەرانە" دەگرێتە بەر.

 

هۆکارە زانراوەکان؛ ئەم هۆشدارییانەی کۆریای باکوور وەڵامێکە بۆ دانوستانە ئەمنییەکانی نێوان واشنتن و سیئۆل و هاتنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بۆ کۆریای باشوور.

 

لێدوانی فەرمی: نۆ کوان چۆڵ، وەزیری بەرگریی کۆریای باکور ڕایگەیاند، لە وەڵامی کردەوە سەربازییە "بێشەرمانەکان"ی ئەمریکا کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆریای باشوور ئەنجامیان دەدات، وڵاتەکەی "ڕێوشوێنی هێرشبەرانەتر" دەگرێتەبەر. چونکە پیۆنگیانگ "هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە".

 

زانیاریی زیاتر: کۆریای باکوور هۆشداریی دا لەوەی دوژمنایەتییی ئەمریکا ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ