کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز 

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاشکرای دەکات، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو قەرەباڵغییەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا لەنێو بنکەکانی دەنگدان هەبوو ژمارەی دەنگدەرانی بنکەکانی کەم کردووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە دوای وەستانی  بانگەشەی هەڵبژاردن تائێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە، ئێمەش تەواوی ئامادەکارییەکانمان کردووە، لە ڕێگەی تیمەکانمان چاودێری تەواوی پڕۆسەکە دەکەین.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی کۆمیسیۆن، لە دەنگدانی تایبەت پێشتر هەر وێستگەیەکی دەنگدان  450 تا 500 دەنگدەر لەیەک وێستگە دەنگیان دەدا بەڵام ئێستا 300 دەنگدەر لە وێستگەیەک دەنگ دەدەن ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی گوشار کە لەنێو وێستگەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو دروست دەبوو.

لەلایەکی دیکەوە: نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەزار و 312 بنکەی دەنگدانی گشتی و 204 بنکەی دەنگدانی تایبەت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە کراون.  

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەر بنکەیەکی دەنگدان سێ کامێرا و لە هەر وێستگەیەکی دەنگدانیش دوو کامێرای بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی دەنگدان دادەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ